پێداگریی ئەردوغان و پوتین لەسەر پاراستنی سەروەری خاکی سوریا
سەرۆکانی تورکیا و ڕووسیا لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەسەرپێویستی پاراستنی یەکێتی سیاسی و سەروەری خاکی سوریا، پێداگرییان کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ڕەجەب تەیب ئەردوغان و ولادیمیرپوتین شەوی یەکشەممە لە پێوەندییەکی تەلەفونی دا وێڕای پێداگری کردن لەسەر چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا لە چوارچێوەی سەروەری خاک و یەکپارچەیی سیاسی ئەم وڵاتە، داوای خێرایی دان لە ڕەوتی چارەسەرکرانی گرفتی شەڕی ناوخۆیی لەسوریا لە ڕێگەی وتووێژی ئاستانەیان کرد.
ئەردوغان و پوتین لەم وتووێژە تەلەفۆنییەدا سەبارەت بە پێوەندی دوولایەنە وپرسی ناوچەییش وتووێژیان کرد.
بڕیارە وتووێژەکان بۆ چارەسەرکرانی قەیرانی سوریا ڕۆژانی سی و سی و یەکی ژووئییە ی ساڵی 2018 لە ئاستانەی پێتەختی کازاخستان بەڕێوە بچێت .
قەیران لەسوریا لە ساڵی 2011 و بەپێی پەلاماری بەربڵاوی تاقمە تیرۆریستییەکان کەلە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانانیانەوە بۆ گۆڕینی داڕشتی هاوکێشەکانی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایۆنیستی دەست پێکراوە و ئەم دواییە سوپای سوریا سەرکەوتنی زۆری لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم بە دەست هێناوە.