ته‌مووز 15, 2018 12:52 Asia/Tehran
  • بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتی ڕەوشی  ڕێ وشوێنی نائاسایی لە تورکیا لە لایەن پارتی کۆماریی گەل

نوێنەری پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێک ڕایگەیاندووە دامەزرانی ڕەوشی نائاسایی لەم وڵاتە، ئازادی و تەنانەت مافی ژیانی خەڵک لەوان وەربگیردرێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی  ڕادوێ تورکی ئەستەنبولی ئالپای ئانتمەن نوێنەری پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا لەشاری مێرسین لە سەرووبەندی  بیستەمی ژووییەی ساڵوەگەری دەستپێکرانی ڕاگەیاندنی حاڵەتی  نائاسایی لە تورکیا دوای کودەتای  بێ ئەنجامی  پازدەی ژووئیەی  2016 ،  دەست بەبڵاو بوونەوەی ڕاپۆرت وهەڵسەنگاندنی  لەگەڵ ڕەوشی نائاسایی  دوازدەی سپتەمبەری ساڵی 1980ی کردووە.

ناوبراو لە هەڵسەنگاندنی   ئاماری ڕەوشی نائاسایی ئێستا لەگەڵ کودەتای دوازدەی سپتەمبەری 1980 وتی  : لە حاڵێکدا  کە ژوماری دەرکراوانی  فەرمانبەرانی دەوڵەتی لە ئیدارەکان لە دوازدەی سپتەمبەری ساڵی 1980 نیزیکەی 4891 کەس بووە لەبارودۆخی نائاسایی رەحەب تەیب ئەردوغانیش ئەم ڕێژەیە  129 هەزار و 410 کەسە.

لە ڕاپۆرتی ئالپای  ئانتمەن هەروەها ڕاگەیەندراوە  لە کودەتای دوازدەی سپتەمبەر  3854  مامۆستا پێ و شوێن گیردران  ئەگەر ڕەوشی  نائاسایی ئێستا زۆرتر لە 61 هەزار مامۆستا بێت  تووشی ئەم بارودۆخە بوونە.

بەرلەمە ئیبراهیم کالین وتەبێژی  سەرۆک کۆماریی تورکیا وتبووی ئەگەری دامەزرانی دیسانەوەی  بارودۆخی نائاساییش لە ئارادایە  . حاڵەتی نائاسایی لە تورکیا تائێستا حەوت جار درێژکراوەتەوە.