ته‌مووز 16, 2018 17:40 Asia/Tehran
  • پیداگری ئەمریکا لەسەرپشتیوانی لە تورکیا

وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە بەیان نامەیەکدا بە بۆنەی دوهەمین ساڵۆگەڕی کودەتای بێ ئاکامی تورکیا، لەسەر پشتیوانی پاوەجیی واشنتۆن لەم هاوپەیمانەی ئەندامی ناتۆ پیداگری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس " هیدرنائورت" وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیان نامەیەکدا وێڕای پیداگری لەسەر درێژەی پشتیوانی ئەم وڵاتە لە تورکیا ، کودەتای بێ ئاکامی دووساڵ پێش لەم وڵاتەی مەحکوم ولەگەڵ قوربانیانیەکانی هاوخەمی دەربڕی. کودەتای سەربازی لە تورکیا لە پازدەی ژوئیەی ساڵی ٢٠١٦ وبە جێگیرکرانی یەکەیەک لە سوپای ئەم وڵاتە لە ناوپردێک لە ئەستەمووڵ وداخرانی ڕێگای هاتووچووی ترۆمۆبیلەکان دەسپێکرا. کودەتاچیەکان توانیان بۆ چەند کاژێرێک کۆنترۆڵی تەلەفیزیۆنی دەووڵەتی تی ئارتی وفڕگەی ئاتاتورکی ئەستەمووڵ بگرنە دەس بەڵام تەنیا چەند کاژێر دوایی کاربەدەستانی تورکیا لە شکستی کودەتاکە هەواڵیان دا. لە ڕەوتی کودەتاکە نێزیک بە ١٦٠کەس کوژران وهەزاران کەسیش بریندارو یا دەسگیر کران. دوابەدوای ئەم کودەتا بێ ئاکامە تۆڵە کردنەوەیەکی بەربڵاو لە ڕێکخراوەکان وئیدارە دەوڵەتیەکانی تورکیا ئەنجامی گرت وفرەتر لە ٥٠هەزار کەس دەسگیر وزیندانی کران ولانی کەم ١٥٠هەزارکەسیش بە تاوانی پێوەندی لەگەڵ کودەتا چیەکان لە کار دەرکران.

سەرپەیڤ