ته‌مووز 16, 2018 17:42 Asia/Tehran
  • نەیارەتی ئۆتریش لەگەڵ ئەندامەتی تورکیا لە یەکێتی ئوروپا

سەرۆک وەزیرانی ئۆتریش، خوازیاری ڕاگیرانی خێرای دانوستانەکانی هاوپێوەند بە ئەندامەتی تورکیا لە یەکێتی ئوروپا بوو.

"سباستیەن کۆرتز" سەرۆک وەزیرانی ئۆتریش لە دیمانە لەگەڵ رۆژنامەی یۆنانی"ئاکاتیمرنی" کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاو بۆوە، ڕایگەیاند کە یەکێتی ئوروپا پێویستە دانوستانەکانی ئەندامەتی تورکیا خێرا بوەستێنێ و جۆرێکی نوێی پەیوەندی لەگەڵ ئەو وڵاتە پێناسە بکات.

سباستیەن کۆرتز وتی: ئەگەرچی ئۆتریش هۆگری پەیوەندیی ڕاست بێژانە لەگەڵ تورکیایە، بەڵام ئانکارا لەچەند ساڵی رابردوودا بەردەوام لە ئوروپاو بەهاکانی دوور کەوتووەتەوە.

ئێستا ئۆتریش سەرۆکایەتی دەورەیی یەکێتی ئوروپای لەئەستۆیە.

پەیوەندییەکانی تورکیاو وڵاتانی ئوروپایی پاش کودەتا ناسەرکەوتووەکەی ٢٠١٦ هەڵکشان و داکشانی زۆری بەخۆوە بینیوەو لەوناوەدا حکومەتی ئێستای ڕاست خوازی ئۆتریش، دژوارترین هەڵوێست لەدژ ئەندامەتی تورکیا لە یەکێتی ئوروپا پێوشوێن دەگرێ.

داوای بەئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتی ئوروپا لەساڵی١٩٨٧ هاتەئاراوەو لەساڵی١٩٩٩ تورکیا بەربژاری فەرمیی ئەندامەتی لە یەکێتی ئوروپادا بووە ، بەڵام ئەو داوایەی ئانکارا تائێستا نەهاتووەتە دی.

سەرپەیڤ