ته‌مووز 16, 2018 20:56 Asia/Tehran
  • خاویەر سۆلانا: ناتۆ ئاگاداری کودەتاکەی تورکیا بوو

سکرتێری گشتی پێشووی ناتۆ دانی بەوەدانا کە ئەو ڕێکخراوە ئاگاداری کودەتاکەی تورکیا بوو بەڵام یارمەتی ئەو وڵاتەی نەدا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر؛ خاویەر سۆلانا کە پێشتر بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپاش بووە، ئەمرۆ دووشەممە لە ساڵوەگەڕی کودەتا ناسەرکەوتووەکەی تورکیا پەیامێکی توئیتەری بەو ناوە بڵاو کردەوە: "دەمەوێ ئێعتراف بکەم".

سکرتێری پێشووی ناتۆ نووسی: دەمانزانی کە١٥ی ژوولای ٢٠١٦ بڕیارە لەتورکیا کودەتایەک ڕووبدات، بەڵام یارمەتی ئانکارامان نەدا، بۆیە ناتۆ دەبێ داوای لێبوردن بکات لە ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا.

پاش کودەتا  ناسەرکەوتووەکەی ١٥ی ژوولای لەتورکیا، ئانکارا چەندین جار داوای ڕادەست کرانەوەی فەتحوڵڵا گولەنی لە واشنگتۆن کردووە کە تۆمەتبارە بە ڕێکخستنی ئەو کودەتایە.

فەتحوڵڵا گولەن ئێستا لە پێنسیلوانیای ئەمریکا دەژی و هەوڵەکانی تورکیا بۆ ڕادەست کرانەوەی لە ئەمریکا، جارێ بێ ئاکام بووە.

سەرپەیڤ