ته‌مووز 18, 2018 12:38 Asia/Tehran
  • بەندی تاهەتایی بۆ زۆرتر لە سی کەس لە تورکیا

دادگەیەک لەشاری ئەنقەرەی پێتەختی تورکیا، بۆ سی ویەک کەس بە تاوانی دەستێوەردان لە کودەتای سەربازیی بێ ئەنجامی پازدەی ژووئیەی ساڵی 2016 بەدژی دەوڵەتی ئەم وڵاتە ، بەندی تاهەتایی بڕییەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی  سێ شەممەی هەواڵدەریی ئاناتولی ، دادگەی ڕاگەیشتن بە دۆسیەی  سەد وشازدە  تاوانبار بە دەستێوەردان لە کودەتای سەربازی بێ ئەنجامی  پازدەی ژووئیە لە بنکەی بیستەمی دادگەی سزای ئەنقەرە بەڕێوە چوو و لە ئەنجام دا بۆ سی و یەک کەس لە گیراوان لەسەر تاوانی  بنپێکردنی باسای بنەرەتی و هەوڵدان بۆ کوشتنی مروڤەکان ، بەندی تاهەتایی بڕایەوە.

دەوڵەتی تورکیا دوای کودەتای سەربازی  بێ ئەنجامی  پازدەی ژووئیە دەیان هەزار کەس لە نەیارانی  گرتووە و لەبەندیخانە خستووە.

هەروەها لەسەر فەرمانی  رەجەب تەیب ئەردوغانی  سەرۆکی تورکیا، وێڕای سەپێندرانی حاڵەتی نائاسایی لەم وڵاتە  زورتر لە 150 هەزار کەس لە کارەکانیان  دەرکراون.

دەوڵەتی تورکیا ئیدیعای دەکات فەتحوڵڵا گوێلەن  هۆکاری  کودەتای سەربازی ، بە دزە کردنە نێو  پێکهاتەی دادەڤانی، سەربازی و پەروەردە و دامەزراوەکانی دەوڵەتی ئەم وڵاتە، کودەتای  سەربازی بێ ئەنجامی  پازدەی ژووئیەی  2016ی لەم وڵاتەدا ڕێکخستووە  بەڵام گوێلەن بە جاران ئەم تۆمەتانەی ڕەت کردوەتەوە.

سەرپەیڤ