ھەدەپە: دەوڵەت بە نیازی ھێشتنەوەی باری نائاساییە لە تورکیادا
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی گەلانی تورکیا ڕایگەیاند:دەوڵەت بە نیازی ھێشتنەوەی باری نائاساییە لە وڵات دا .
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، ئایهان بیلگه‌ن سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی گەلانی تورکیا له پرێس کۆنفڕانسێک دا له په‌رله‌مانی ئەم وڵاتە وێڕای ئاماژه کردن بە دۆخی نائاساییی تورکیا ڕایگه‌یاند: درێژکردنه‌وه‌ی سێ مانگه‌ی دۆخی نائاسایی له تورکیا ته‌واو بوووه و له جیاتی ئه‌وه سێ ساڵ دۆخی نائاسایی درێژ ده‌که‌نه‌وه. له ڕاستیدا ئه‌و یاسایه‌ی که ئاراسته‌ی په‌رله‌مانیان کردوووه هێشتنه‌وه‌ی دۆخی نائاسایییه. له ڕای گشتی وا بڵاو کراوه‌ته‌وه که گولیە دۆخی نائاسایی هه‌ڵگیراوه و ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که ته‌نیا کاتی دۆخی نائاسایی هه‌ڵده‌گیردرێت و له بنه‌ڕه‌تدا دۆخی نائاسایی ده‌مێنێته‌وه. ده‌یانه‌وێت دۆخی نائاسایی به مافه‌کانی تورکیاوه بلکێنن.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ڕاشیگەیاندووە: له دووهه‌مین ساڵگه‌ڕی کووده‌تای پانزەی جووڵای دا دوو پرسیاری زوڵاڵمان ھەیە. وه‌زاره‌تی دادی تورکیا ئامارێک له‌سه‌ر دادگه‌یی کردنی ئه‌و که‌سانه ئاراسته بکات که به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و هاوپه‌یوه‌ند به پرسی کوده‌تا ده‌ستگیر کراون. نزیک به دووهه‌زار که‌س حوکم دراون و دادگه‌یی کردنی دووهه‌زاروپانسەد که‌سی‌تریش درێژه‌ی هه‌یه واتا خەریکە باسی پێنج هه‌زار که‌سی هاوپێوه‌ند به کووده‌تا ده‌کرێت. ئینجا وا ھەڵدەگرێ کە لێکدانه‌وه بۆ پرسی ئەو ده‌یان هه‌زار مرۆڤەش بکرێت که له کاره‌کانیان دوور خراونه‌ته‌وه.
باری نائاسایی لە تورکیادا ڕۆژی ھەژدەی جولای ٢٠١٨ دوای حەوت جار درێژکرانەوەی سێ مانگە لە کاتژمێر یەک بەکاتی خۆجێیی تورکیا کۆتایی پێ ھات.
دوو ساڵ زاڵ بوونی باری نائاسایی بە سەر تورکیادا بووەتە ھۆی ئەوەی کە پلەی ئەم وڵاتە لە سەبارەت بە پێوەرەکانی ھاوپەیوەند بە مافی مرۆڤ، ئازادیی ڕادەربڕین، ئازادیی ڕۆژنامەگەری و ئاشتی لە چاو ساڵانی ڕابردوو خراپتر ببێت. ڕاپێچ کردن، وەدەرنان و لە زیندان ئاخنینی بەربڵاوی خەڵک، داخرانی ناوەندەکانی فێرکاری و دەرمانیی تایبەتی، داخرانی میدیا سەربەخۆکان و ڕێکخراوە جەماوەرییەکان و داخرانی زانکۆکان لەو ھەنگاوانەن کە لە لایەن حکومەتی تورکیاوە بە قۆزرانەوەی یاسای چەسپاندنی باری نائاسایی و بە ناوی خەباتی دژی تیرۆریزمەوە ھەڵگیراون.