بڕیاری دەستبەسەر بوونی ڕۆھبانەکەی ئەمریکا لە تورکیا درێژ دەکرێتەوە
دەزگەی دادی تورکیا بڕیاری دەستبەسەر بوونی " ئاندرە بورنسون " ڕۆھبانی ئەمریکی درێژ دەکاتەوە.
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی تەسنیم ، دەزگەی دادی تورکیا ڕۆژی چوارشەمە لە سێهەمین دانیشتنی دادگای دۆسیەی ڕۆھبانەکەی ئەمریکا ڕایگەیاند: ناوبراو لەبەر یارمەتی دانی تاقمە تڕوڕیست و سیخوڕیەکان لە شارێک لە ڕۆژئاوای تورکیا لە زینداندا دەمێنێتەوە . ئاندەرە بورونسون " نزیکەی دوو ساڵ لە مەو پێش دەسگیر کراوە . شیاوی باسە کە کاربەدەستانی تورک بە شێوەی پاڵەکی پرسی گۆڕینەوەی ڕۆھبانە ئەمریکیەکە لە گەڵ فەتحوڵڵا گوێلەنیان کە ئێستاکە لە پینسیلوانیای ئەمریکا بە سەر دەبات هێناوەتە ئاراوە . دەوڵەتی ئانکارا " فەتحوڵڵا گوێلەن " بە هۆکاری کودەتای بێ ئاکامی 15 ژوئییەی 2016 لە تورکیا دەزانێ بەڵام گوێلەن بە جاران ئەو بانگەشەیەی کاربەدەستانی دەوڵەتی تورکیای ڕەت کردووەتەوە .