ته‌مووز 20, 2018 11:55 Asia/Tehran
  • کوژرانی ٩ ئەندامی پەکەکە لە تورکیا و ئێراق

سوپای تورکیا رایگەیاند ٩ ئەندامی چەکداری پارتی کرێکارانی کوردستانی ئەم وڵاتە (پەکەکە) لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی تورکیا و باکووری ئێراق کوژراون.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی ئیرنا؛ ئەرکانی گشتیی هێزە چکدارەکانی تورکیا ڕایگەیاند دوابەدوای بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەم وڵاتە لە ناوچە کوێستانییەکانی دەڤەری شاری سیرت  و شرنەخ ی تورکیا و هەروەها چیاکانی قەندیل لە باکووری ئێراق، ٩ ئەندامی پەکەکە کوژران.

پەلامارەکانی تورکیا بۆ باکووری ئێراق کە لە نزیکەی چوار مانگی ڕابردووە دەست پێبووە لە ماوەی هەفتەکانی ڕابردوودا بەرز بوونەوەی بە خۆوە بینیوە.

پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) زیاتر لە ٣٠ ساڵە دژ بە دەوڵەتی ناوەندیی تورکیا چەکی هەڵگرتووە و شەڕ دەکات. ئەم پارتە لە لایە دەوڵەتی تورکیا، یەکێتیی ئەورووپا و دەوڵەتی ئەمریکاوە بە گرووپێکی تیرۆریستانی ناسراوە.

پرۆسەی ئاشتی بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کورد لە تورکیا دێسەمبەری ٢٠١٢ دەست پێ بوو بەڵام دوابەدوای تەقینەوەکەی ژولایی ٢٠١٥ لە شاری سوروچ ڕاگیردرا. پاش ئەوە سوپای تورکیا و هێزەکانی پەکەکە دەستیان کردەوە بە پەلاماردانی بنکەو مەتەرێزەکانی یەکتری. بە پێی ڕیژە و ئاماری بڵاو کراوە لەم ماوەیەدا، لانیکەم حەوتی هەزار ئەندامی پەکەکە کوژراون.

 

سەرپەیڤ