ته‌مووز 20, 2018 14:06 Asia/Tehran
  • ڕۆژنامەوانی تورکیایی ٢٧ مانگی بەندی بۆ بڕدرایەوە

مێدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند کە "جانان جوشکون" هەواڵنێری ڕۆژنامەی جمهورییەت بە تۆمەتی بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی دژە تیرۆر، دوو ساڵ و سێ مانگ بەندی بۆ بڕدرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی ئیرنا؛ دووەم کۆبوونەوەی لێکدانەوەی تۆمەتەکانی "جانان جوشکون" هەفتەی ڕابردوو لە لقی ٢٦ی دادگەی کەتنیی ئەستەموڵ بەڕێوە چوو و دادستێنی ئەم شارە بە خوێندنەوەی دەقی سزاخواست بانگەشەری کرد کە جوشکون لە نووسراوە و وتارەکانیدا لە ڕۆژنامەی جمهورییەت بەردەوام لۆمەی هێزەکانی دژە تیرۆر دەکات و کۆمەلگە هان دەدات بۆ راوەستان بەرامبەر بەو هێزانە. حوڕییەت نووسی: دادستێن داوای لە دادگە کردووە لانیکەم سێ ساڵ بەند بۆ ئەو هەواڵنێرە ببڕێتەوە. بە پێی نووسینی ئەم ڕۆژنامەیە، "جانان جوشکون " بۆ بەرگری لە خۆیی بەرامبەر بەو تۆمەتانەی دادستێن، داوای لە دادگە کرد دەرفەتی پێ بدات و دادوەری دۆسییەکەیش لێکدانەوەی ئەو مەسەلەی خستە دوێنێ.

دوێنێش سێهەم کۆبوونەوەی دادگە بەڕێوەچوو و ئەو ڕۆژنامەنووسەی ڕۆژنامەی جمهورییەت بەرگری کرد لە خۆی بەرامبەر بەو تۆمەتانەی دادستێن خستبوویە پاڵیەوە. لە ئاکامدا دادوەری دادگەی پاش بیستنی بەرگرییەکانی جوشکون و بە پێی بەلگەکانی نێو دۆسییە، بۆ ئەو ڕۆژنامەوانە بە تۆمەتی بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی دژە تیرۆر دوو ساڵ و سێ مانگ بەندی بڕیەوە.