دوو په‌رله‌مانتارى دیکه‌ى هه‌ده‌په داوای یاساییان له‌سه‌ر تۆمار کرا
ئه‌مڕۆ داواکاری گشتیی باتمان، دۆسیه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر دوو ئه‌ندام په‌رله‌مانی تازه ده‌رچووی هه‌ده‌په کرده‌وه، که تۆمه‌تباری کردوون به‌وه‌ی له هه‌کاری به‌شدارییان له مه‌راسیمی به خاک سپاردنی گه‌ریلایه‌کی په‌که‌که، کردووه.
فه‌له‌کناس اوجا و محه‌ممه‌د روشدو، که هه‌ردووکیان له‌سه‌ر بازنه‌ی باتمان ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په‌ن، له 8ی ته‌مووزى ڕابردوو، له هه‌کاری به‌شدارییان له مه‌راسیمی به خاک سپاردنی گه‌ریلایه‌کی په‌که‌که به ناوی (سمکۆ) کرد.
داواکاری گشتیی باتمان داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و دوو ئه‌ندام په‌رله‌مانه تۆمار کردووه، لێکۆڵینه‌وه‌ش له‌سه‌ر دۆسییه‌که ده‌ستی پێکردوه.
ئاژانسه‌کانی هه‌واڵی تورکیا بڵاویان کرده‌وه، که داواکاری گشتیی باتمان، ئه‌و دوو ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی به "پروپاگه‌نده‌کردن بۆ تیرۆر" تۆمه‌تبار کردووه.