ڕەخنەی چالاکێکی مافی مڕۆڤ لە گۆڕینی نیزامی سیاسی لە تورکیا
چالاکێکی مافی مڕوڤ وتی : گۆڕینی نیزامێکی سیاسی لە تورکیا زەبرێکی گەورە بووە لە پێشینەی دیموکراتیک .
ئەحمەد فاروق ئونسال " لە وتووێژ لە گەڵ ڕادیو تورکی ئەستەمۆڵ دەرەوە سنووریی وتیشی مەبەست لە وەلانانی سیستمیپەرلەمانی لە تورکیا گرتنە دەستی هێزی و کارگێڕی ویاسا دانان و دادەوانی لە دەس یەک کەس دا بوو . ناوبراو وتیشی بە هۆی جێ بە جێ کرانی دۆخی نائاسایی لە تورکیا دوای کودەتای بێ ئاکام زۆرێک لە یاساکانیش بە شێوەی کاتیی تووشی گۆڕان هاتوون و زەبر درا لە دیموکراتیکی وڵات . بە پێی گۆڕانکاری لە 18 بڕگەی دەستووری تورکیا ، سیستمی حکومەتی تورکیا دوای 95 ساڵ لە سیستەمی پەرلەمانیەوە بۆ سەرۆکایەتی گوڕدراوە و. بە سڕینەوەی پوستی سەرۆک وەزیرایەتی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو بۆ ماوەی پێنج ساڵ سەرۆکی دەوڵەت و بەرپرسی کابینە دەبێت . لە نیزامی نوێ تورکیا ئەردوغان پێویستی بە ناسانادنی کابینەکەی بە پەرلەمان و دەنگی متمانە بە ئەندامانی کابینەی خۆی نیە .