تورکیا ئەمریکای تۆمەتبار کرد بە شەڕاشۆیی و شەڕنانەوە
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ، ئەمریکای تۆمەتبار کرد بە هەوڵدان بۆ وەڕێ خستنی شەڕی ئابووری لە جیهان دا .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتۆلی ، بن عەلی ییلدریم ڕۆژی شەممە لە کاردانەوە بەرامبەر بایکۆتەکانی ئەم دواییەی واشینگتۆن بە دژی ئەنقەرە ڕایگەیاند : سیاسەتی ئابووری ئەمریکا بە دژی وڵاتان، جیهانی بەرەو سەرووبەندی شەڕێکی ئابووری بەربڵاو بردووە .
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئەمریکا هاوپەیمانییەک جگە لە دۆڵاری نییە، وتی : هەڵوێستی دوژمنکارانەی ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران، ڕووسیا و تورکیا ، دەبێتە هۆی پەرەسەندنی زۆرتری هاوکاری نێوان ئەو سێ وڵاتە .
سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند تەعرفەکانی گومرکی هاوردەی ئاڵومینیوم و پۆڵا بۆ تورکیای دوو ئەوەندە کردووە.
دەڕوژ پێشتریش وەزارەتی خەزانەداری ئەمریکا ، وەزیرانی داد و نێوخۆی تورکیای بە بیانووی دەورگێڕان لە گیرانی قەشەی ئەمریکی، بایکۆت کرد .