ئاب 13, 2018 18:45 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی ئاڵمان لە سیاسەتەکانی ئابووری ئەمریکا لەدژی تورکیا

وەزیری ئابووری ئاڵمانیا لە سیاسەتەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەرە وبەرزبوونەوەی نرخنامەی کاڵاکانی هاوردەیی لە تورکیا ڕەخنەی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس " پێتر ئالتمایر" وەزیری ئابووری ئاڵمانیا ڕۆژی دوشەممە وتی: شەڕی تیجاری ، گەشەی ئابووری لەناودەبات وبابەتی نوێی وەرگیرانی متمانە لە داهاتوو بەدی دێنێت. ئالتمایر وتی : تورکیا بۆ ئەمنیەت ومتمانە لە ئوروپا گرینگایەتی هەیە وبەرلین وئانکارایش پێکەوە لەمەڕ مژاری کۆچبەری هاوکاری دەکەن. وەزیری ئابووری ئالمانیا پێشتریش لە بایکۆتەکانی ئەمریکا لەدژی ئێران ڕەخنەی گرتبوو. ئالتمایر بڕیارە ٢٥ و٢٦ی ئۆکتۆبەر ، بەمەبەستی پەرەی پێوەندی ئابووری لەگەڵ تورکیا بۆ ئەم ولاتە سەفەر بکات وڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا یش مانگی داهاتوو سەفەر دەکات بۆ ئاڵمانیا. " دۆناڵد ترامپ " سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی هەینی نرخنامەی هاوردە کردنی پۆڵاوئالومنیوم لە تورکیای دووهێندە کرد کە ئەم کردەیە بووە هۆی کەم کران ودابەزینی بایخی لیر. پێوەندی تورکیا لەگەڵ ئەمریکا دوابەدوای بڕێک کردەوەی واشنتۆن وەکوو پشتیوانی سەربازی لە میلیشیا کوردەکان، ڕادەس نەکرانی فەتحوڵڵا گولەن " تاوانبار بە گەڵاڵەی کۆدەتای بێ ئاکامی ساڵی ٢٠١٦ی تورکیا ، هەڕەشەی بایکۆتەکان لەبەر کڕینی دامەزراوەکانی پەدافەندی موشەکی ئیس ٤٠٠ لە ڕوسیا ودەسگیر کرانی قه شەی ئەمریکایی تاوانبار بە سیخوڕی لە تورکیا ، ئاڵوز وشڵەژاوە.

سەرپەیڤ