ئاب 14, 2018 16:16 Asia/Tehran
  • ڕوسیا بەنیازی کەڵک وەرگرتن لە  دراڤی نیشتمانییە لە پێوەندیی بازرگانی لەگەڵ ئێران وتورکیادا

وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕوسیا وتی: تورکیا، ئێران و ڕوسیا بە نیازی ئەوەن لە هاوکارییە بازرگانییەکانیاندا لە پارە و دراڤی نیشتمانی کەڵک وەربگرن.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلجەزیرەی موباشیر، " سرگئی لاڤرۆف " وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ئەمرۆ سێشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا لەگەڵ" مەولوود چاووش ئۆغلۆ " هاوتای تورکیایی خۆی لە ئانکارا وتی: ڕوسیا بە نیازە لە تیجارەت لەگەڵ تورکیا و ئێران لە  دراڤی نیشتمانی کەڵک وەربگریت ، چونکە ئەگەری ئەوە هەیە کە وڵاتانێکی زۆر ئیتر بە دوڵارمامەلە نەکەن. وەزیری دەرەوەی ڕوسیا هەروەها لەمەڕ قەیرانی سووریا وتیشی کە نابێ لەمەڕ هاتنی سوپای سووریا بۆ پارێزگەی ئەدلیب لە باکووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە قسە بکرێت چونکە ئەم سوپایە لە ناو خاکی خۆی دایە و بەپێی بڕیارنامەی ٢٢٥٤ی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەو لە بەرانبەر ترۆریستەکان بەرەڤانی دەکات. لاڤرۆف ، هەروەها بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە خەڵکی ئەدلیب دەبێ لە گروپە ترۆریستەکان دووری بکەن، وتی : گروپی ترۆریستی بەرەی نوسرە کردەوەی دۆژمنکارانەی لە ناوچە کەم کێشەکان و تێکھەڵچوون لە ئەدلیب ئەنجام ئەدات وسوپای سووریا ئەم مافەی هەیە بەرەڤانی لە خۆی بکات. وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لە درێژە دا وتی ، کاتی ئاوەدان کردنەوەی ژێر خانەکان لە سووریا گەیشتووە هەتا ئاوارەکان و پەنابەرانی سووریا لە تورکیا و ئوروپا بتوانن بگەڕێنەوە وڵاتی بۆ خۆیان. قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ بە دەسدرێژی بەربڵاوی گروپە ترۆریستەکانی بەر پشتیوانی عەرەبستان، ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی بۆ گوڕینی هاوسەنگیی ناوچە، سەرەڕای کوژران وبریندار بوونی ژمارەیەکی زۆر لە سووریەکان ، ملیۆنان کەسیش ئاوارە وهەڵوەدا بوونە.

سەرپەیڤ