ئاب 15, 2018 09:20 Asia/Tehran
  • پێداگریی لاڤرۆف لەسەر کارتێکەریی هاوکاریی ئێران، ڕووسیاو تورکیا لە لەناوبردنی تیرۆریزم لە سووریا

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: هاوکاریی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕووسیاو تورکیا لەپێناو لەناوبردنی گرووپە تیرۆریستییەکان لەسووریا، زۆر کارتێکەرانەو سەرکەوتووانە بووە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، سێرگئی لاڤرۆف رۆژی سێ شەممە لەپەراوێزی دیدر لەگەڵ مەولوود چاووش ئۆغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا لەنێو پەیامنێران لەئانکارا ڕایگەیاند، کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕووسیاو تورکیا بەهاوکاریی یەکتر توانیان بەسەر تیرۆریزمدا سەربکەون لە سووریاو گۆڕانێکی بنەڕەتی لەو وڵاتە قەیران تێکەوتووە، بەدی بێنن.

لاڤرۆف لەبەشێکی دیکەی قسەکانی ئامانجی ئەمریکا لە سەپاندنی بایکۆت بەدژ ئێران، ڕووسیاو تورکیای بەکارتێکەریی لەسەر ڕەوتی سەرکەوتووی دانوستانەکانی ئاشتیی ئاستانە لەبارەی سووریا زانی و وتی: ئەمریکا نایەوێ دانوستانەکانی ئاستانە بگاتە ئەنجامێکی دیاریکراو و هەوڵ دەدا بەڕەوتێکی ناسەرکەوتووی پێشان بدات.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وێڕای بەنایاسایی زانینی گەمارۆکانی ئەمریکا، وتی: ئەو وڵاتە بۆ سەپاندنی داواکارییەکانی، تەنانەت زەبر لە هاوپەیمانەکانیشی دەدا.

سەرپەیڤ