ئاب 16, 2018 09:41 Asia/Tehran
  • ئابووریی تورکیا، تەوەری وتووێژی تەلەیفونیی

ئانگێلا مێریکێڵ سەرۆکی ئاڵمان دوێنێ چوارشەممە لەپەیوەندییەکی تەلەیفونی لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، جەختی کرد لەسەر گرینگیی دەسەڵاتی ئابووریی ئەو وڵاتە بۆ ئاڵمان.

بەپێی راپۆری ئاژانسی هەواڵیی رادیۆ وتەلەفزیۆن، سەرۆک کۆماری تورکیاو سەرۆکی ئاڵمان لەو پەیوەندییە تەلەیفونییەدا هەروەها لەبارەی دانیشتنێکی پلان بۆکراو کە بڕیارە لە کۆتایی سیپتەمبەری٢٠١٨ لە بەرلین بەڕێوە بچێ، وتووێژیان کرد.

پاش خۆبواردنی تورکیا لە ئازادکرانی ئەندرو برانسۆن قەشەی ئەمریکی کە بەتۆمەتی ئەنجامدانی کاری سیخوڕی و هاوبەشبوون لە کودەتا لە ئەزمیری تورکیا لەماڵی خۆیدا دەستبەسەرکراوە، حکومەتی ئەمریکا لە ڕۆژی یەکەمی ئاگۆستی ئەمساڵ، دوو وەزیری کابینەی ئەردۆغانی بایکۆت کرد.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، نرخی گومرکیی هاوردەی پۆڵاو ئەلمنیۆم لە تورکیا بۆ ئەو وڵاتەشی دوو هێندە زیاد کردووە.

سەرپەیڤ