ئاب 16, 2018 17:12 Asia/Tehran
  • ڕاپێچ کرانی دەیان ئەندامی پەکەکە لە تورکیا

ھێزە ئاسایشتییەکانی تورکیا لە ئۆپراسیۆنێکی دژی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا، شەست و یەک ئەندامی ئەم پارتەیان ڕاپێچ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە میدیاکانی تورکیا، ھێزەکانی ئاسایشت و سوپای تورکیا ئەم شەست و یەک ئەندامەی پەکەکەیان لە شارە جۆربەجۆرەکانی تورکیا لەوانە ئانکارای پێتەختی ئەم وڵاتە قۆڵبەست کردووە.

پێشتر پارێزگاریی درسیمی تورکیا ڕایگەیاند بوو کە لە ئۆپراسیۆنی سوپای ئەم وڵاتە لە شاری درسیمی ناوەندی ئەم پارێزگایە، دوو ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا کوژراون. لەم ئۆپراسیۆنەدا ھەروەھا دوو لەشکریی تورکیاش بریندار بوون.

ڕەوتی ئاشتیی بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کورد لە تورکیا لە دیسامبەری ساڵی ٢٠١٥ دەستی پێ کراو دوابەدوای تەقینەوەکەی پریسوس پەکی کەوت و دوای ئەوە سوپاو هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پەلاماری سەر بنکەو مەتەرێزەکانی یەکتریان دەست پێ کردەوە .

بە پێی ڕێژە بڵاوکراوەکانی تورکیا ، گوایە لەم ماوەیەدا لانیکەم پتر لە حەوت هەزار ئەندامی پەکەکە کوژراون .


دەوڵەتی تورکیا ڕایگەیاندووە کە ئیدی ڕێگاچارەی سیاسیی قەیرانی کورد لە تورکیا لە ئارادا نییە و پەکەکە بەو جوڵانەوانەی ئەم دواییەی چەنسی خۆی بۆ چارەسەریی دیپلۆماسیانەی قەیرانەکە لە دەست داوە.

 

سەرپەیڤ