ئاب 16, 2018 19:12 Asia/Tehran
  • تورکیا پێش بینی خۆی لە گەشەی ئابووری  کەم کردەوە

سیاسەتوانانی تورک لە یەکەمین کاردانەوەی خۆیان لە هەمبەر ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئابووری ئەو وڵاتە ڕایانگەیاند پێش بینی خۆیان لە نرخی گەشەی ئابووری ئەو وڵاتە لە پێنج پۆینت پێنج لە سەد بۆ چوار لە سەد کەم کردەوەتەوە .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی بولمبرگ "، برات ئالبایراک وەزیری ئابووریی تورکیا کە بۆ بەڕێوەبەرایەتی  ئابووری قەیراناوی تورکیا لە گەڵ کێشەگەلێکی زۆردا ڕووبەڕووە ، بە خۆی و  تیمە  ئابوورییەکەیەوە بە دوای قەیرانی  دارایی ئەم دواییە و دابەزینی توندی بایەخی لیر ناچار بوونە  پێش بینی خۆیان سەبارەت بە ڕادەی  گەشەی ئابووری لە پێنج و نیو لە سەد بۆ چوار لەسەد کەم کەنەوە . کارناسان دەڵێن  گۆڕینی  ڕوانگەی کاربەدەستانی ئابووریی تورکیا سەبارەت بە دابەزینی گەشەی ئابووریی ئەو وڵاتە نیشان ئەدات کە سیاسەتوانانی تورک ڕاستیەکانیان  قەبووڵ کردووە . دان پێدانانی سیاسەتوانانی تورک بە دابەزینی نرخی گەشەی ئابووری تورکیا بە واتای قەبووڵکردنی بڕیاری سەندۆقی نێونەتەوەیی دراڤە کە ساڵی ڕابردوو بە دوای گەشەی ئابووریی زیاتر لە 7 لەسەدی تورکیا  وشداری بەو وڵاتە دا بوو  کە ئەو گەشەیە   زیاتر لە  ڕادەی بارستای هەنووکەیی ئابووریی تورکیایە و بەم زووانە شوێنهاتگەلێکی بۆ ئەو وڵاتە بەدوواوە دەبێ . بە پێی هەواڵێکی دیکە  وەزیری بازەرگانیی تورکیا  ڕایگەیاند کە  وڵاتەکەی دژی ھەنگاوە ئابوورییەکەی ئەم دواییەی  ئەمریکا  لای سەرچاوەکانی  داوەریی ڕێکخراوی بازەرگانیی جیهانی سکاڵا دەردەبڕێت.
 ڕوخسار پەکجان وەزیری بازەرگانیی تورکیا لە وتاردانێکدا لە کۆڕی ئەنجومەنی هەناردەکارانی تورکیاو  ئەندامانی دامەزراوەی  پەیوەندیی ئابووری دەرەوەیی  ئاماژەی کردە  پرسی پەرەی  بارگرژیی  نێوان ئەمریکا و واشنگتون و وتیشی :  ئەمریکا  لە نزیکەی پێنج مانگ بەرلە نرخنامەی 25 و دە لە سەدی  بۆ هاوەردەی  پۆڵا و ئەلمنیومی  تورکیا  دانا بەڵام  چەن ڕۆژ   لەمەوبەر  هەمیسان  ئەو نرخنامانەی  دوو هێندە زیاد کردو ئێمەش ئەمڕۆ  لە کردەوەیەکی  بەرانبەر دا بۆ  22 کاڵای ئەمریکایی و بە ڕادەی  533 ملوێن دولار نرخنامەی  زیاتر لەسەر کاڵاکانمان داناوەو بە جۆرە  ڕووبەڕوو بوونەوەی جیدیی خۆمان لە گەڵ گوشارەکانی ئەمریکا نیشان داوە .