ئاب 18, 2018 13:26 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتنی تورکیاو ئاڵمان بۆ بەرەوڕووبوونەوەی بایکۆتەکانی ئەمریکا

وەزیرانی دارایی تورکیاو فەڕانسە لە پەیوەندییەکی تەلەیفونیدا لەبارەی گەمارۆکانی ئەمریکا دژ بەئانکارا وتووێژیان کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی رۆیتەرز، وەزارەتی دارایی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "برات ئالبایراک" و"برونۆ لومەر" وەزیرانی دارایی تورکیاو فەڕانسە دوێنێ هەینی ڕێککەوتن لەسەر هاوکاری کردنیان لەپێناو بەرەوڕووبوونەوەی کردەکانی ئەمریکا.

ئالبایراک ڕێزی گرت لە لێدوانەکانی هاوشانە فەڕەنسییەکەی هەروەها سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کە جەختیان کردووە لەسەر داکۆکی لە تورکیا.

وەزیرانی دارایی تورکیاو فەڕانسە لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە بیست و حەوتی ئاگۆست لەپاریس دیدار بکەن.

ئالبایراک و لومەر هەروەها لەسەر ئەوە ڕێککەوتن، شاندێکی کارناسان خێرا هەوڵی پێویست بدەن بۆ پەرەی هاوکاریی نێوان دوو وڵات.

ئەندرو برانسۆن قەشەی ئەمریکی بەتۆمەتی ئەنجامدانی کاری سیخوڕی و هاوبەشی لە کودەتا ناسەرکەوتووەکەی١٥ی ژوولای٢٠١٦ی تورکیا لەو وڵاتە لەماڵدا گەمارۆ دراوە.

حکومەتی ئەمریکا، یەکەمی ئاگۆستی٢٠١٨ بەبیانووی ناڕاست بوونی تۆمەت و بوختانی هەڵبەستراو بۆئەندرو برانسۆن و ئازادکرانی ناوبراو، وەزیرانی دادو ناوخۆی تورکیای بایکۆت کرد.

سەرپەیڤ