ئاب 18, 2018 18:08 Asia/Tehran
  • پێداگریی رەجەب تەییب ئەردۆغان لەسەر بەچۆکدانەهاتنی تورکیا لەهەمبەر هەڕەشەو گوڕەشەی ئەمریکا

سەرۆک کۆماری تورکیا جارێکی دیکە پێی داگرت؛ ئانکارا پێملی هەڕەشەو گوڕەشەو گەمارۆکانی ئەمریکا، نابێ.

بەپێی راپۆری کەناڵی ئەلجزیرە، رەجەب تەییب ئەردۆغان ئەمڕۆ شەممە لەکاردانەوە بەهەڕەشە وئابلۆقەکانی ئەمریکا لەدژ ئانکارا، وتی: لەهەمبەر وڵاتێکی وک ئەمریکا کە خۆی بە هاوبەشی ستراتژیک پێشان دەدا، بەڵام تورکیای کردۆتە ئامانجی ستراتژیکی، بەچۆک دانایەین.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەم دواییەدا، نرخنامەی هاوردەی پۆڵاو ئەلمنیۆم لەتورکیا بۆ ئەو وڵاتەی دووهێندە کرد.

ئەمریکا هەروەها یەکی ئاگۆستیش پاش خۆبواردنی تورکیا لە ئازادکردنی ئەندرو برانسۆن قەشەی ئەمریکی گەمارۆدراو لەماڵی لەتورکیا، دوو وەزیری کابینەی حکومەتی تورکیای بایکۆت کرد.

حکومەتی ئانکارا، ئەندرو برانسۆنی ئۆکتۆبری٢٠١٦ بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی، سیخوڕی و پەیوەندی گرتن بەفەتحوڵڵا گولەن، گرت و ئێستا لەماڵی خۆیدا لەتورکیا لەگەمارۆ دایە.

ئانکارا، فەتحوڵڵا گولەن ، بەئەنجامدەری کودەتای ناسەرکەوتووی١٥ی ژوولای٢٠١٦ لەتورکیا دەزانێ.

سەرپەیڤ