ئاب 18, 2018 18:48 Asia/Tehran
  • رەخنەی تورکیا لە ڕاپۆری نیویۆرک تایمز سەبارەت بە پەکەکە

وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا بەڕەخنەگرتن لە ڕاپۆری ئەم دواییەی نیۆیۆرک تایمز لەبارەی یەکێک لە ئەندامانی باڵای کوژراوی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) رایگەیاند، ئەو رۆژنامە لەهەوڵی پاسادانی چالاکییەکانی ئەو پارتەیە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی ئیسنا، ئیبراهیم کالین بەئاماژە بەڕاپۆری ئەم دواییەی رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزی ئەمریکی لەبارەی یەکێک لەئەندامانی باڵای کوژراوی پەکەکە ،وتی: ئەو ڕاپۆرە لەئاراستەی ڕەوتی واقع بینی و بێلایەنیی لەرۆژنامەوانی نییەو زیاتر هەوڵێکی بێ مانا بۆ پاسادان و لەبەرچاونەگرتنی کردە تیرۆریستییەکانی پەکەکەیە.

نیۆیۆرک تایمز لە ڕاپۆرێکدا لە١٦ی مانگی ئاگۆست نووسی؛ سوپای تورکیا، ئیسماعیل ئوزدن یەک لە سەرۆکانی پەکەکە ی لە پەلامارێکی ئاسمانی بۆسەر باکووری عێراق کوشتووە. ئەو کەسە کە بۆ ئێزدییەکانی عێراق، قارەمان بوو چونکەئەوان کاتێک ژیانیان لەلایەن داعشەوە کەوتبووە مەترسی، یارمەتی ئەوانی دابوو.

ناوی ئیسماعیل ئوزدن خرابۆنێو لیستی "تیرۆریستانی داواکراو"ی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا.

سەرپەیڤ