ئاب 19, 2018 16:40 Asia/Tehran
  • سەر لە نوێ هەڵبژێردرانەوەی ڕەجەب تەیب ئەردوغان وەکوو سەرۆکی پارتی داد و گەشە

سەرۆک کۆماری تورکیا دیسان پۆستی سەرۆکایەتی پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشەی ئەم وڵاتەی گرتەوە ئەستۆ.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیسنا؛ بە گوێرەی دوایین ئەنجامی دەنگ وەرگرتن لە شەشەمین کۆبوونەوەی سەرانسەریی پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشەی تورکیا، "ڕەجەب تەیب ئەردوغان" سەر لە نوێ بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەم پارتە هەڵبژێردرایەوە.

ئەردوغان وەکوو تەنیا بەربژار بە دەنگی ١٣٨٠ کەس لە ئەندامانی بەشدار لە کۆبوونەوەی سەرانسەری پارتی داد و گەشە  بۆ شەشەمین جار بوو بە سەرۆکی ئەم پارتە کە ئێستا دەسەڵاتی تورکیای بە دەستەوەیە.

سەرپەیڤ