ئامادەیی ئەمریکا بۆ چۆڵ کردنی بنکەی ئاسمانی ئینجرلیک
بە دوای پەرە سەندنی بارگرژی لە نێوان تورکیا و ئەمریکا ؛ بڕێک لە ژێدەرە پلە بەرزەکانی ئەمریکایی ڕایانگەیاند بۆ چۆڵکرانی بنکەی ئاسمانی ئینجرلیک لە تورکیا ئامادەیی تەواویان هەیە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی بنکەی ئینترنتی ڕۆژنامەی " ئەلڕای کوەیت " بڕێک لەس ەرچاوە ئەمریکاییەکان لە وتووێژ لە گەڵ ئەو ڕوژنامەیە وتیان : وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند ئەگەر ئانکارا داوا بکات ، ئامادەیی تەواو بۆ چۆڵ کرانی بنکەی ئینجرلیک لە لایەن هێزە ئەمریکیەکانەوە هەیە . بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە ئەو سەرچاوەگەلە وەبیریشان هێنایەوە کە ئەمریکا لە چوارچێوەی ئوپڕاسیونی هێزی ناوەندی بۆ بنکەکانی خۆیان لە کوەیت و قەتەری ڕازیە . لە هەمان حاڵدا ئەو سەرچاوەگەلە بانگەشەیان کرد کە لە ساڵێک لەمەوبەرەوە کە تاقموکەی داعش بە تەواوی لە باکووری ڕۆژئاوایی ئێراق و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لەناو چوو فەرمانبەرایەتی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکایی تایبەت بووە بە پشتیوانی لە هێزەکان لە گوڕەپانی شەڕ و هەر ئەو پرسەش بووەتە هۆی کەم بوونی فڕینی فڕۆکە شەڕکەرەکانی جێگیر لە بنکەی ئینجرلیک .