ئاب 20, 2018 02:02 Asia/Tehran
  • لە باتی دەستخۆشانە گیران بوو بە نسیوی ئەوانەی وا گیانی ئەردوغانیان لە شەوی کودەتادا پاراست

دەسەڵاتدارانی تورکیا ئەو فڕۆکەوانەیان دەستگیرکرد، کە شەوی کودەتای ساڵی ٢٠١٦ هاوڕێیەتی فڕۆکە تایبەتەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری کرد بۆ ئەوەی بە سەلامەتی لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک بنیشێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی سەباحی تورکیاوە، دەسەڵاتدارانی تورکیا ئەو فڕۆکەوانەیان دەستگیرکرد، کە شەوی کودەتای ساڵی ٢٠١٦ هاوڕێیەتی فڕۆکە تایبەتەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری کرد بۆ ئەوەی بە سەلامەتی لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک بنیشێتەوە.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی سەباحی تورکیا وای بڵاو  کردووەتەوە کە، هەریەکە لە یونس بۆریس و ئیبراهیم بۆریس کە دوو برای لفانەن لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە کودەتاکە بە تۆمەتی ئەوەی کە گوایە پەیوەندییان بە کودەتاکەوە هەبووە،دەستگیرکراون.

ئەم ڕۆژنامە تورکیا وەوەشی بڵاوکردووەتەوە کە، دادگای تورکیا تۆمەتی ئاراستەی ئیبراهیم بۆریس برا گەورەکە کردووە،کە گوایە پەیوەندیی بە کودەتاچییەکانەوە هەبووە و بەشداریی کۆبوونەوەیەکیانی کردووە لە ئەکادیمیای جەنگیی هێزی ئاسمانی تورکیاو ڕۆڵی هەبووە لە دەستبەسەرکردنی ئەفسەرانی سوپا لە شەوی کودەتاکەدا.

لە ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لەسەر بنەمای ئەو گومانانە دەسەڵاتدارانی تورکیا ئەو دوو برایەیان دەستگیرکردووە،کە دیارە ئەمەش تەواو پێچەوانەی هەڵسوکەوتی فڕۆکەوانەکەیە و دەیتوانی شەوی کودەتاکە بە فڕۆکە ئێف ١٦کەیەوە موشەکێک ئاراستەی فڕۆکەکەی سەرۆکی تورکیا بکات نەک بیپارێزێت.

ئەوەی کە لێرەدا زیاتر پرسیاری دروستکردووە ئەوەیە کە، دەسەڵاتدارانی ئەمنی ئەپڵیکەیشنی "بای لۆک"یان لە هیچکام لە مۆبایلەکانی ئەو دوو برایەدا نەدۆزیوەتەوە، کە پێشتر زۆربەی ئەوانەی لە کودەتاکەوە تێوەگلابوون بۆ ئاڵوگۆڕکردنی نامەکانیان ئەو ئەپڵیکەیشنەیان بەکارهێنابوو.

تورکیا فەتحۆڵڵا گوێلەن بە ھۆکاری کودەتاکەی ١٥ی ژوئیەی ٢٠١٦ لەو وڵاتەدا دەزانێت کە تیای دا ٢٥٠ کەس کوژران و پتر لە دووھەزار کەسیش بریندار بوون.

دەوڵەتی ئانکارا دوای کودەتاکەی 15ی ژولای، لە ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاودا دژی لایەنگرانی فەتحوڵڵا گوێلەن، دەیان هەزار کەس لە لەشکریان ، پۆلیس، دادوەران، مامۆستایانی زانکۆو فێرکاران و کارمەندانی دەوڵەتی ڕاپێچ کردووەو یان لە کار هەڵیپەساردوون و یاخود خستوونیەتە بەر پەیگەڕی یاسایی و دادەڤانی.

ڕادەست نەکردنەوەی فەتحوڵڵا گوێلەن لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکا هەروا لەو کێشانەی تورکیایەو بووەتە هۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەردووک وڵات. سەرباری ئەمەش گوێلەن وێڕای ڕەت کردنەوەی بانگەشەکانی دەوڵەتی تورکیا سەبارەت بە دەست هەبوونی لە کودەتاکەی ساڵی ڕابردوو، دەوڵەتی ئانکارا بە سەرکوت کردن و داپڵۆساندن و لەنێو بردنی دەنگە نەیارەکان تۆمەتبار دەکات.

دەوڵەتی تورکیا لەو باوەڕەدایە کە فەتحوڵڵا گوێلەن و لایەنگرانی بە کنەکردنەنێو پێکھاتەی دادەڤانی ، سەربازی، فێرکاری و دامەزراوە دەوڵەتییەکان لە تورکیا کودەتاکەی ساڵی ٢٠١٦ یان وەڕێ خستووەو ئەمەش بانگەشەیەکە کە گوێلەن بەردەوام ڕەتی کردووەتەوە.

 

سەرپەیڤ