ئاب 20, 2018 17:11 Asia/Tehran
  • ئەردۆغان : تورکیا تەسلیمی زەخت وگوشارەکانی ئابووری ئەمریکا نابێت

سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: دەوڵەتی ئانکارا تەسلیمی زەخت وگوشارەکانی ئابووری ئەمریکا نابێت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس بە گیڕانەوە لە ڕٶژنامەی ینی شەفەق "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی دوشەممە ڕایگەیاند ، سیاسەته دەسدرێژکاریەکانی ئەمریکا لە دژی ئابووری تورکیا، پەلامار بۆسەر شوناسی نیشتمانی ئەم وڵاتەیە. ئەردۆغان بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ئەم وڵاتە توانایی بەربەرەکانێ لەگەڵ هەرجۆرە بایکۆت وگوشاری ئەمریکیەکانی هەیە وتی: مەبەست بە چوک داهێنانی خەڵکی تورکیایە بەڵام  نەتەوەی تورکیا هێچکات تەسلیمی نەخشە وپیلانە شوم وکرێتەکانی کاربەدەستانی کۆشکی سپیی  نابێت ولە بەرانبەر هەوڵەکان بۆ دابەزینی نرخی دراڤ ڕاوەستاوی دەکات.لەبەند کرانی ئەندرو برونسون" قەشەی ئەمریکایی لە تورکیا وکردوەی بەرانبەری واشنتۆن وئانکارا لە بایکۆتی وەزیرانی ناوخۆ ودادئەستێنی وهەروەها ڕاگەیاندنی دوو هێندە بوونی نرخنامەی هاوردە کردنی پوڵا وئاڵومنیوم لە تورکیا ، بووە بە هۆی ڕەش وتەماوی بوونی پێوەندی ئەمریکا وتورکیا . 

سەرپەیڤ