ئاب 20, 2018 17:55 Asia/Tehran
  • کۆشکی سپی و ڕەت کردنەوەی پێشنیاری تورکیا بۆ ئازادکرانی قەشەی ئەمریکی

کۆشکی سپی پێشنیاری ئازادکرانی قەشەی ئەمریکی لەجیاتی هەڵوەشانی سزای نەخدیی بانکی خەڵکی تورکیای ڕەت کردەوە.

رۆژنامەی وال ستریت ژۆرنال رۆژی یەکشەممە بەگێڕانەوە لە بەرپرسێکی باڵای کۆسکی سپی نووسی؛ کۆشکی سپی پێشنیاری تورکیا لەمەڕ گۆڕینەوەی ئەندرو برانسۆن قەشەی ئەمریکی گیراو لە تورکیا لەگەڵ مەحمەت هاکان ئاتیلا، ی جێگری بەرپرسی کارگێڕیی بانکی هالک یان خەڵکی تورکیا کە لە ئەمریکا لەبەنددایەو هەروەها ڕاگرتنی لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەو بانکەی ڕەت کردۆتەوە.

ئانکارا پێشنیاری داوە، ئەگەر واشنگتۆن بەملیاران دۆلار سزای دراڤی لەدژ هاکان ئاتیلا(لەبەر پێشێلکردنی ئابلۆقەکانی ئەمریکا) هەڵوەشاندو ڕێگەی دا ناوبراو باقی زیندانەکەی لە تورکیا تێپەڕێنێ، چاوپۆشی دەکا لە تۆمەت پاڵدانە قەشەی ئەمریکی لەمەڕ هاوکاری کردنی لەگەڵ تاقمە تیرۆریستییەکان لە تورکیا، چاوپۆشی دەکا.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، واشنگتۆن بەئاگاداری ئانکارای راگەیاندووە، هەتا کاتێک کە ئەندرو برانسۆن ئازاد نەکرێ، قسەکردن لەبارەی پرس وبابەتی دیکە لەبەرنامەی کاری ئەمریکادا نییە.

واڵ ستریت ژۆرنال هەروەها ڕایگەیاندووە، بێتوو ڕێککەوتن نەکرێ لەنێوان ئەمریکاو تورکیادا لەسەر ئازادکرانی برانسۆن، ئەگەری سەپێندرانی خولێکی تازەی گەمارۆی واشنگتۆن بەسەر ئانکارا لەو حەوتەدا لەئارادایە.

ئەندرو برانسۆن بەتۆمەتی ئەنجامدانی کاری شۆڤاری و هاوبەشبوون لە کودەتا ناسەرکەوتووەکەی ١٥ی ژوولای٢٠١٦ی تورکیا لەو وڵاتە لەماڵی خۆیدا لەگەمارۆ دایە.

حکومەتی ئەمریکا، یەکی ئاگۆستی ٢٠١٨ بەبیانووی ناڕاست بوونی تۆمەتە پاڵدراوەکان لە ئەندرو برانسۆن و ئازاد نەکرانی، وەزیرانی دادو ناوخۆی تورکیای بایکۆت کرد.

واشنگتۆن، پاشان بەسەپاندنی نرخی گومرکیی لەسەر کەلوپەلی هاوردەیی لە تورکیا بۆ ئەمریکا ، شەڕی ئابووری لەدژ ئانکارا هەڵایساند.

سەرپەیڤ