ئاب 20, 2018 18:48 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتننامەی ئاڵوگۆڕکران بە پارەی بیانی لەنێوان تورکیاو قەتەر

ڕێککەوتننامەی ئاڵوگۆڕکرانی پارەی بیانی(سوئاپ) لەنێوان بانکە ناوەندییەکانی تورکیاو قەتەر بەئامانجی زاڵبوون بەەر کێشەی دابەزینی بەهای پارەی دەرەکیی ئەو وڵاتە سەرچاوە گرتوو لە زەخت وگوشارە ئابورییەکانی ئەمریکا، مۆرکرا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئانادۆڵ، موراد چتین کایاو عەبدوڵڵا بن سەعوود ئالی سانی، سەرۆکانی بانکە ناوەندییەکانی تورکیاو قەتەر ئەمڕۆ دووشەممە ڕێککەوتننامەی ئاڵوێرکرانی پارەی دەرەوەیی(سوئاپ) لەنێوان دوو وڵاتدا وەک یەکەم قۆناخ لە هەگبەی سەرمایەنانەوەی پانزە ملیارد دۆلاریی قەتەر لەتورکیایان، لە دۆحەی پێتەختی ئەو وڵاتە مۆرکرد.

بەپێی ئەو ڕێککەوتننامەیە، بانکە ناوەندییەکانی تورکیاو قەتەر ئەرکمەند کراون ئاسانکاری بکەن بۆ میکانیزمی کەڵک وەرگرتن لە پارەی نیشتمانی لە تیجارەتی دوو قۆڵیدا کە پێش بینی دەکرێ، سێ ملیارد دۆلار بودجە خەرجی جێ بەجێ کرانی قۆناخی یەکەمی ئەو ڕێککەوتننامەیە بکرێ.

هەگبەی سەرمایەنانەوەی پانزە ملیارد دۆلاریی قەتەر لە تورکیا، پاش ئەوە ڕاگەیێندرا کە شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی ئەمیری قەتەر لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان لەئانکارا چاوپێکەوتن و وتووێژی کرد.

بەهای لیری تورکیا چوارشەممەی ڕابردوو پاش بەرنامەی حکومەتی ئەو وڵاتە بۆ کۆکردنەوەی نەخدینەیی لەبازاڕ سەتا شەش بەهێزکرا.

سەرۆک کۆماری تورکیا دە ڕۆژ لەوە پێش بەئاماژە بەوەی کە شەڕێکی ئابووری لەدژ ئەو وڵاتەو وڵاتانی سەربەخۆ لەلایەن کاربەدەستانی ئەمریکی دەس پێ بووە، ڕایگەیاند؛ تورکیا لەهەوڵی کەڵک وەرگرتن لەپارەی نیشتمانییە لە ئاڵووێرە بازرگانییەکان لەگەڵ وڵاتانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، چین  وڕووسیا.

سەرپەیڤ