ئاب 20, 2018 19:07 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی چاووش ئۆغڵوو لە ئەمریکا لەبەر دروست کردنی بنبەستی سیاسی لەپەیوەندیی نێوان ئانکارا-واشنگتۆن

وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی: ڕەوتی هەڕەشەو سەپاندنی حکومەتی ئەمریکا دژ بەتورکیا، تەنیا بنبەستی سیاسی دروست دەکا لەبەردەم پەیوەندیی نێوان دوو وڵات.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەری فارس بەگێڕانەوە لە رۆژنامەی دەیلی سەباح، مەولوود چاووش ئۆغڵوو ئەمڕۆ دووشەممە لە پرێس کۆنفرانسی هاوبەشی لەگەڵ" ئیویکا داچیچ" ی وەزیری دەرەوەی سربستن لە ئانتالیا(باشووری رۆژاوای تورکیا) ، بەڕەخنە گرتن لە بڕیاری ئەمریکا بۆ سەپاندنی سزا بەدژ تورکیا ڕایگەیاند؛ بەسیاسەت و ڕەوتی ئێستای ئەمریکا کێشەو گرفتی بەدیهاتوو لە پەیوەندیی نێوان ئانکاراو واشنگتۆن چارەسەر نابێ.

وەزیری دەرەوەی تورکیا بەئاماژە بەنیگەرانیی کاربەدەستانی ئەمریکی لەڕەوشی ناوخۆی ئەو وڵاتە، وتی: کۆشکی سپی بە هەڵایساندنی شەڕی ئابووری لەدژ تورکیا لەهەوڵی قۆستنەوەی ئەو هەلەیە بۆ هەڵبژاردنی نێوان دەورەیی کۆنگرە.

چاووش ئۆغڵوو بەپێداگری لەسەر پێویستیی ڕێزدانانی ئەمریکا بۆ بڕیارەکان و سەربەخۆیی دەزگەی دادی تورکیا وتی: لێدوانی دژ بەیەک لە واشنگتۆن بەرگوێ دەکەوێ کە پێشاندەری بشێوی لە حکومەتی ترەمپە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا بەئاماژە بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ئیمزای گەڵاڵەی کۆنگرێسی ئەو وڵاتە بەئامانجی هەڵپەساردنی فرۆشی فڕۆکەی جەنگیی ئێف- سی و پێنج بە تورکیا، وتی: ئەمریکا ناتوانێ بەشێوەی یەکلایەنە ئەو ڕێککەوتنە هەڵوەشێنێ.

زیندانی کرانی ئەندرو برانسۆن قەشەی ئەمریکی لە تورکیاو کردەی بەرامبەری واشنگتۆن و ئانکارا لە بایکۆتی وەزیرانی ناوخۆ و دادەوانی وهەروەها ڕاگەیێندرانی دوو هێندە زیادکرانی نرخنامەی هاوردەی پۆڵاو ئەلمنیۆم لەتورکیا، بووەتە هۆی ئاڵۆزبوونی پەیوەندیی نێوان ئەمریکاو تورکیا.

سەرپەیڤ