ئه‌یلوول 14, 2018 13:34 Asia/Tehran
  • بەڵگەسازی تورکیا بەمەبەستی دەستبەسەرداگرتنی  ١٥ گوندی سووریا

ناوەندی ناسراو بە چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند:تورکیا خەریکی بەڵگەسازکردنە بۆ سەلماندنی خاوەنداری لانیکەم ١٥ گوندی سەربە باژێڕی "ئەدلیب" ی باکووری رۆژئاوای سووریا.

 بە  گوێرەی ڕاپۆرتی کەنالی  تەلەفزیۆنیی ئیسکای نیوز عەرەبی، ناوەندی ناسراو بە چاوەدێری مافی مرۆڤی سوریا ڕایگەیاند: تورکیا بە بەڵگە چیکردنەوە و دەسخستن بە سەر هەندێک بەڵگە  لە ناوچەکانیی باکووری سوریا دا ئیدعا دەکات، ئەم بەلگەیانە هی کاتی ئامادە بوونی عۆسمانییەکانە لەم ناوچەیە دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی تورکیا لە چوار جێوەی ئۆپەراسیۆنیی سەربازی خۆی لە ساڵی ٢٠١٧ دژی هێزەکانی کوردی سوریا دەستیپێکرد ، ئێستا لە عەفرین و ناوچەکانی دیکەی باکووری سوریا دا سەقامگیرە.

 ستانی ئەدلیب لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا، هەروا لە ژێر ڕکێفی تاقمە جۆر بە جۆرە کانیی ڕەشەکوژدایە و سوپای سوریا خۆی بۆ پاکتاو کردنەوەی ترۆریستانی "بەرەی نۆسرە"، "داعش" و تاقمەکانی دیکەی ترۆریستی ئەم ناوچەیە ئامادە دەکات.

 هەواڵێکی تر ئەمەیە کە ، فەرماندەری تاقمی ترۆریستیی" مەغاویر ئەلسۆرە" لە بەڕێوە بردنیی مەشقی جەنگیی هاوبەشی هەشت رۆژە لەگەڵ مارێنزە  ئەمریکاییەکان لە یەکێ لە پێگەکانیی سەربازی واشنگتۆن لە "ئەلتەنەف" دا باسیکردووە .

ناوچەی ئەلتەنەف" لە سێگۆشەی سەر سنووری سوریا لەگەڵ ئەردەن و عێراق دایە و هێزە ئەمریکاییەکان بەشێوەی نایاسایی لەو دا سەقامگیرن. مارێنزە ئەمریکاییەکان لە پێگەی "ئەلتەنەف" خەریکیی ڕاهێنانی تۆریستانی" مەغاویر ئەلسۆرە"ـن.

هێزەکانی هاوپەیمانیی ناسراو بە دژی داعش بە سەرۆکەیاەتی ئەمریکا کەلە ساڵی ٢٠١٤ەوە بە سێوەی نایاسایی و بی ڕەزامەندیی دەوڵەتی سوریا لەم وڵاتە دا پیکهاتووە، لە ناوچەی "ئەلتەنەف" ئامادەن و لەو دا پێگەی سەربازییان ڕۆناوە .

سەرپەیڤ