دژایەتی کردنی ئانکارا لە گەڵ هەڵمەتی رزگارکردنی ئیدلب
ئهیلوول 17, 2018 08:01 Asia/Tehran
راوێژکاری کاروباری سیاسەتی دەرەوەی ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا گوتی هەرچەشنە پەلامارێک بوسەر ئیدلب بە مانای پەلامار بۆسەر تورکیا بە حیساب دێ .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری فارس ، یاسین ئاکتای راوێژکاری کاروباری سایەتی دەرەوەی سەرۆکی تورکیا لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا گوتی : وڵاتەکەی پەلاماری سەربازیی بۆسەر ئیدلب پەلامار بۆسەر خۆی دەزانێ .
ناوبراو بە رەخنە گرتن لە هەڵوێستی کۆمەڵگەی جیهانی لە بەرامبەرسوریا بە تۆمەتبارکردنی وڵاتان بە بێدەنگیی لەم بارەوە هەڕەشەی کرد بێتوو قەیرانی سوریا تەشەنا بکات ، ملوێنان ئاوارە روودەکەنە ئوروپا .
پارێزگەی ئیدلب کە لە باکووری سوریا و نزیک سنووری تورکیا هەڵکەوتووە ، دوایین سەنگەری تیرۆریستانە و دەیان هەزار تیرۆریست دوای شکستی هێنان لە بەرامبەر ئەرتەشی سوریا لەم پارێزگەیەدا جێگیر بوونە .