کوژرانی دە ئەندامی پەکەکە لە ئۆپراسیۆنی هێزی تورکیا
ئهیلوول 18, 2018 14:08 Asia/Tehran
لە ئۆپراسیۆنی چەکدارانی سوپای تورکیا بە دژی بنکە و مەتەرێزی پەکەکە لەم وڵاتە، ئەندامی ئەم تاقمە کوژران.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ماڵپەڕی تەلەفزیونی تی ئارتیی تورکیا، لە ئۆپراسیۆنی هێزی سوپای ئەم وڵاتە بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی شەش کەس لە ئەندامانی پەکەکە لە شاری دێرسیم کوژراون .
هکەرلەم حاڵەدا چوار ئەندامی پەکەکە لەشاری ئواجیکی پارێزگەی دێرسیم لە ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا دا کوژراون.
ڕەوتی ئاشتی بۆ چارەسەرکرانی پرسی کوردەکان لە تورکیا لە دیسەمبەری ساڵی 2012ەوە دەست پێکرا و دوابەدوای تەقینەوەی ژووئیەی 2015 لەشاری سوروچ، ئەم ڕەوتە هەڵوەشێندرایەوە.
دوای ئەوەش سوپای تورکیا و پەکەکە پەلامار بۆسەر بنکەکانی یەکتریان دەست پێکردەوە.