ئه‌یلوول 20, 2018 10:44 Asia/Tehran
  • بەرپرسانی کەناڵێکی تەلەڤزیۆنی لە توکیا بەندیان بۆ بڕدرایەوە

بەرپرسانی کەناڵێکی تەلەڤزیۆنی لە تورکیا بڕیاری بەندیان بۆ دەرکرا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرەنسا؛ بە پێی ڕاگەیاندنی ڕاپۆرتنێرانی بێ سنوور؛ دادگەیەک لە ئەستەموڵ ڕۆژی چوارشەممە زیاتر لە سێ ساڵ بەندی بڕییەوە بۆ بەرپرسانی کەناڵێکی تەلەڤزیۆنیی تورکیا کە پاش کودەتای بێ ئاکامی ژولایی ساڵی ٢٠١٦ بە تۆمەتی پڕوپاگەندەی تیرۆریستی داخرا.

ئەو دادگەیە، بریاری سێ ساڵ و ٩ مانگ بەندی دەرکردووە بۆ خاوەنانی هاوبەشی کەناڵی تەلەڤزیۆنی Hayatin Sesi و بەڕێوەبەری ئەم ئەو کەناڵە بە تۆمەتی پڕوپاگەندەی تیرۆریستی بە قازانجی پەکەکە و گرووپی تیرۆریستیی داعش.

Hayatin Sesi کەناڵێکی تەلەڤزیۆنی چەپخوازە کە "ڕەجەب تەیب ئەردوغان"ی سەرۆک کۆماری تورکیای دابوویە بەر ڕەخنە و خۆپیشاندانی دژە حکومەتیی هاوینی ساڵی ٢٠١٣ی لە نزیکەوە ڕوماڵ کردبوو.

ئەم کەناڵە تەلەڤزیۆنییە دوابەدوای کودەتای بێ ئاکامی ساڵی ٢٠١٦ بە پێی بڕیارێکی یاسایی داخرا. بە پێی ڕاگەیاندنی ڕاپۆرتنێرانی بێسنوور، تورکیا لە بواری ئازادی مێدیادا، لە نێو ١٨٠ وڵاتی جیهان پلەی ١٥٧ی هەیە.

سەرپەیڤ