ئه‌یلوول 20, 2018 10:46 Asia/Tehran
  • وتاردانی ئەردوغان لە کۆڕی بارزگانانی ئەمریکایی لە تورکیا

سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: ئەم وڵاتە دەتوانێ زاڵ بێ بە سەر کێشەکانی ئێستای لە بواری ئابووریدا هەیەتی.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز؛ "ڕەجەب تەیب ئەردوغان" سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی چوارشەممە لە کۆڕی هەواڵنێرانی ئەمریکایی لە تورکیا ڕاشکاوانە رایگەیاند: تێکەڵ کردنی کاروباری سیاسی  و پرسە ئابوورییەکان کارێکی دروست نییە.

ئەردوغان ڕاشیگەیاند: بڕوای وایە کە  هاوکاریی ستراتژیک لەگەڵ ئەمریکا بە هۆی سەرمایەنانەوە و سات و سەودای بازرگانی بەهێزتر دەبێ.

سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: پی خۆش نییە ئەو پرس و بابەتانەی ئێستاکە لەلایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە دێنە ئاراوە کاریگەریی نگەتیڤ دانێنە سەر بازرگانی.

پێوەندییەکانی تورکیا لەو کاتەوە کودەتای بێ ئاکامی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٦ کرا تووشی کێشە بوو و پاش ئەوەیش بە گیرانی سیخوڕێکی ئەمریکایی لە تورکیا و بایکۆت کرانی دوو وەزیری تورکیا لە لایەن ئەمریکاوە گەیشتە ئەوپەڕی خۆی.

"ئەندروو برەنسۆن" سیخوڕی ئەمریکایی گیراو لە تورکیا ٣٥ ساڵ بەندی بۆ بڕدراوەتەوە. بە تەشەنەی قەیران لە پێوەندییەکانی ئەمریکا و تورکیا، "لیر" یەکەی دراویی تورکیا لە سەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی ٤٠%ی بایەخی خۆی لەهەمبەر دۆلار لە دەست داوە.

 

سەرپەیڤ