ئه‌یلوول 21, 2018 09:41 Asia/Tehran
  • پڕۆگرامی نێوانماوەی ئابووریی تورکیا ڕاگەیەندرا

"بەرات ئالبایراک" Berat Albayrak وەزیری دارایی و خەزانەاریی تورکیا ڕۆژی پێنجشەممە پڕۆگرامی نوێی نێوانماوەی ئابووریی ئەم وڵاتەی بە تەوەرەی بەرز بوونەوەی ئاستی گەشەی ئابووری دابەزینی ئاستی هەڵاوسان و بێکاری ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "بەرات ئالبایراک" لەم بەرنامەیەدا ئاستی هەڵاوسانی تورکیا لەم ساڵەی زایینی بە ٢٠.٨% راگەیاند ، ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەو هەژمارە پێشتر ١٣.٤% ڕاگەیەندرابوو و لە ماوەی چەن مانگی رابردوودا گەیشتە نزیکەی ١٨%.

ئالبایراک هەروەها گەشەی ئابووریی تورکیای بۆ ساڵی داهاتوو (٢٠١٩) بە ٣.٨% راگەیاند ، ئەوە لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی تورکیا ئەو هەژمارەی پێشتر بە نزیکەی ٥% و بانکی جیهانیش کەمتر لە ٤% رایگەیاندبوو.

وەزیری دارایی و خەزانەداریی تورکیا ڕادەی بێکاریی لەم وڵاتەیشی بە ١١.٣ بۆ ساڵی ٢٠١٨ راگەیاند ، ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر رادەی بێکاری بۆ ئەم ساڵە نزیکەی ١١% پێشبینی کرابوو.

ئەم بەرنامە ئابووریی چوارساڵەیە یەکەم بەرنامەی نیوانماوەی تورکیا لە چوارچێوی سیستەمی حکومەتیی نوێ دێتە ئەژمار کە بە دوور کەوتنەوە لە ئامانجە بەرزەفڕانەکانی پێشوو، لە چوارچێوێکی هەواهەنگ لەگەڵ ڕاستییەکانی ئابووریی ئەم وڵاتە داڕێژراوە.

سەرپەیڤ