تورکیا؛ فەرماندەری هێزەکانی ناتۆ لە مەدیتەرانەیە
ئهیلوول 21, 2018 13:58 Asia/Tehran
تورکیا فەرماندەرایەتی و کۆنترۆڵی هێزی تایبەتی دەریاڤانی ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور "ناتۆ"ی لە مەدیتەرانە گرتەئەستۆ.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی هەواڵدەریی ئاناتوولی؛ ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە فەرماندەرێتی و کۆنترۆڵی تایبەتی هێزی دەریایی "ناتۆ" لە مەدیتەرانە لە چوارچێوی "فەرمانبەرێتیی پاسەوانی دەریا" بۆ ماوەی یەک ساڵ خراوەتە ئەستۆی سوپای تورکیا.