ئه‌یلوول 21, 2018 16:19 Asia/Tehran
  • گیرانی دەیان چەکداری دیکە لە تورکیا لەپێوەند لەگەڵ کودەتا بێ ئەنجامەکەی ئەو وڵاتە

85 کەسی تر لە پلەدارانی تورکیا بە تۆمەتی بەشداری لە کودەتا بێ ئەنجامەکەی پازدەی ژوئیەی ساڵی 2016 لەو وڵاتە گیران .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون،  دادئەستێنی ئەنقەرە  حوکمی گیرانی  110 چەکداری هێزی  ئاسمانی تورکیای لە چوارچێوەی  لێکۆڵینەو لەسەر هاوکاری کردن لەگەڵ تاقمی  گوێلەن  کە  دەوڵەتی ئەنقەرە ناوبراو بە هۆکاری کودەتای سەربازی 15ی ژوئیەی 2016 دەزانێ، دەرکرد  . 

85 کەس لەم چەکدارانە بەیانی ئەمڕۆ گیران و هەوڵدان بۆ گیرانی  25 کەسی تریش  لەلایەن هێزی ئاسایشیی تورکیاوە، درێژەی هەیە  . 

دوای کودەتای سەربازی بێ ئەنجامی  15ی ژوئیە لە تورکیا دەیان  هەزار کەس بە تۆمەتی  پێوەندی لەگەڵ  تاقمی گوێلەن لەم وڵاتە گیراون و نیزیکەی  120 هەزار  کەسیش لە پۆستە دەوڵەتییەکانیان  لەو وڵاتە وەدەرنراون.