میکانیزمی پێدانی ڕه‌گه‌زنامه‌ی تورکی به بیانییه‌کان ئاسان ده‌کرێت
حکومه‌تی تورکیا به‌هۆی ئه‌و دۆخه خراپه ئابورییه‌ی کە لە حاڵی ئێستادا تێی که‌وتووه میکانیزمی پێدانی ڕه‌گه‌زنامه‌ی تورکی به بیانییه‌کان ئاسان ده‌کات.
حکومه‌تی تورکیا به‌هۆی ئه‌و دۆخه خراپه ئابورییه‌ی تێی که‌وتووه میکانیزمی پێدانی ڕه‌گه‌زنامه‌ی تورکی به بیانییه‌کان ئاسان ده‌کات.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بەگێڕانەوە لە سەرچاوەکانی تورکیاوە، حکومه‌تی تورکیا ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی کە هه‌ر کەس کە بتوانێت موڵکێک له‌تورکیا به به‌های ٢٥٠ ھەزار دۆلار بکڕێت، ئه‌وه ده‌توانێت ببێته خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی تورکی، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و که‌سه موڵکه‌که‌ی تا سێ ساڵ نه‌فرۆشێت.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی تورکیا له‌کاتێکدایه کە پێشتر تورکیا مه‌رجی پێدانی ڕه‌گه‌زنامه‌ی وڵاته‌که‌ی به‌رامبه‌ر کردبوو به کڕینی موڵکێک به به‌های نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن دۆلار، که‌چی دۆخی خراپی ئابووریی تورکیا و دابه‌زینی به‌های لیره، ئه‌و وڵاته‌ی ناچارکرد گۆڕانکاری له‌میکانیزمی پێدانی ڕه‌گه‌زنامه‌ی تورکیدا بکات.
ئەمەو لە لایەکی دیکەوە، تورکیا گۆڕانکاریی له‌بڕگه‌ی په‌یوه‌ست به‌وه‌به‌رهێنه‌رانیش کردووه و بەم پێیە وەبەرھێنەران ده‌توانن به بڕی ٥٠٠ ھەزار دۆلار وه‌به‌رهێنان له‌تورکیا بکه‌ن‌و ببنه خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه، که له‌پێشوودا ئه‌و بڕه پاره‌یه بریتی بوو له دوو ملیۆن دۆلار.
لە ھەل و مەرجی ئێستادا ئێستا لیره‌ی تورکی نزیکه‌ی ٤٠%ی به‌های خۆی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریکی له‌ده‌ستداوه و ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسانیش له تورکیا گه‌یشتووه‌ته ١٨%.
ھەر لە پەیوەندی لەگەڵ ڕەوشتی ئابووریی ئێستای تورکیا،"بەرات بەیرەق" Berat Albayrak وەزیری دارایی و خەزانەاریی تورکیا ڕۆژی پێنجشەممە پڕۆگرامی نوێی نێوانماوەی ئابووریی ئەم وڵاتەی بە تەوەرەی بەرز بوونەوەی ئاستی گەشەی ئابووری و دابەزینی ئاستی هەڵاوسان و بێ‌کاری ڕاگەیاند.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە "بەرات بەیرەق" لەم بەرنامەیەدا ئاستی هەڵاوسانی تورکیا لەم ساڵەی زایینی دا بە ٢٠.٨% راگەیاندووە ، ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەو ژمارەیە پێشتر ١٣.٤% ڕاگەیەندرابوو و لە ماوەی چەن مانگی رابردوودا گەیشتە نزیکەی ١٨%.
بەیرەق هەروەها گەشەی ئابووریی تورکیای بۆ ساڵی داهاتوو (٢٠١٩) بە ٣.٨% راگەیاندووە ، ئەوە لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی تورکیا ئەو ژمارەیەی پێشتر بە نزیکەی ٥% و بانکی جیهانیش کەمتر لە ٤% رایگەیاندبوو.
وەزیری دارایی و خەزانەداریی تورکیا ڕادەی بێکاریی لەم وڵاتەشی بە ١١.٣ بۆ ساڵی ٢٠١٨ راگەیاند ، ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر رادەی بێ‌کاری بۆ ئەم ساڵە نزیکەی ١١% پێشبینی کرابوو.
ئەم بەرنامە ئابوورییە چوارساڵەیە، یەکەم بەرنامەی نیوانماوەی تورکیا لە چوارچێوی سیستەمی حکومەتیی نوێ دێتە ئەژمار کە بە دوور کەوتنەوە لە ئامانجەکانی بەرزەفڕانەی پێشوو، لە چوارچێوەیەکی هەواهەنگ لەگەڵ ڕاستییەکانی ئابووریی ئەم وڵاتە دا داڕێژراوە.