ئه‌یلوول 22, 2018 07:22 Asia/Tehran
  • چاوش ئوغڵوو : دانیشتنی سێ قۆڵیی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و روسیا  و تورکیا لە نیۆیۆرک لە بارەی سوریا

مەولوود چاوش ئوغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا شەوی رابردوو رایگەیاند ، وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا و روسیا دانیشتنێکی سێ قۆڵیان دەبێ لە بارەی سوریا لە نیۆیۆرک .

ئەم دانیشتنە لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی حەفاوسێهەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان لە نیۆیۆرک بەڕێوەدەچێ . حەفتاوسێهەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵی گشتیی رێکخراومی نەتەوەکان لە 25 ی ئەیلوولەوە لە نیۆیۆرک بەڕێوەدەچێ .

چاوش ئوغڵوو جەختی کردەوە ئێستا پرسی گرنگ لە سوریا دەستەبەری ئاگربەسی تەواو و چڕبوونەوە لەسەر چارەسەریی سیاسیی قەیران لەم وڵاتەدایە .

سەرپەیڤ