ئه‌یلوول 23, 2018 16:01 Asia/Tehran
  • کوژرانی  دوو ئەندامی پەکەکە لە تێکهەڵچوون لەگەڵ  چەکدارانی تورک

لە نوێترین تێکهەڵچوونی نێوان ئەندامانی پەکەکە و هێزی ژاندەرمەی تورکیا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە، دوو کەس لە ئەندامانی ئەم تاقمە کوژراون.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، ئەم تێکهەڵچوونە لە دەورووبەری بەشی  لیجە  سەر بە پارێزگەی دیاربەکر ڕووی دا  . 

هێزی ژاندەرمە  تفەنگێکی  ئێف چوار ، کلاشینکۆڤ و هەندێک چەک و چۆڵی سەربە  پەکەکەیان لە م ئۆپراسیۆنە دۆزیەوە و دەستیان بەسەر داگرت.

بەپێی دوایین ڕووداەکان، ئۆپراسیۆنی  هێزی ژەندەرمەی تورکیا بەدژی ئەندامانی پەکەکە  لەم ناوچەیە هەروا بەردەوامە.

ڕەوتی ئاشتی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کوردەکان لە تورکیا لە دیسەمبەری  2012  دەست پێکرا و دوابەدوای  تەقینەوەی ژووئییەی 2015 لە شاری  سوروچ ی ئەم وڵاتە  وەستاوە.

دوای ئەوەش سوپای تورکیا و پەکەکە  پەلامار بۆسەر بنکەی یەکتریان دەست پێ کرد  کە بە پێی ئامارەکانی بڵاو کراوە لەم ماوەیەدا، لانیکەم  شەشسەد هێزی ئاسایشی تورکیا  و زۆرتر لە حەوت هەزار ئەندامی پەکەکە کوژراون.

سەرپەیڤ