ئەردۆغان پەلامارە تیرۆریستەکەی ئەهواز ی شەرمەزار کرد
رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لە بروسکەیەکدا بۆ گەل و حکومەتی ئێران ، پەلامارە تیرۆریستیەکەی ئەهوازی شەرمەزار کرد و شەهیدبوونی ژمارێک لە خەڵکی ئێران سەرەخۆشی کرد .
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری فارس ، بەر لەوەش مەولوود چاووش ئوغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیکدا پەلاماری تیرۆریستیی ئەهوازی شەرمەزار کردبوو .
رێکخراوی تیرۆریستیی داعش رۆژی یەکشەممە بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی رایگەیاند : سێ کەس لە ئەندامانی ئەم گروپە لە پەلامارە تیرۆریستیەکەی ئەهوازدا رۆڵیان هەبوو .
بەر لەوەش تاقمی تیرۆریستیی ئەلئەحوازیە بەرپرسایەتی پەلامار بۆسەر ڕێوڕەسمی نمایشی سەربازیی هێزە چەکدارەکانی ئێران وەئەستۆ گرتبوو .
گرتە ڤیدیۆییەکەی داعش نیشان ئەدات هەنگاوە تیرۆریستیەکەی شاری ئەهواز کاری هاوبەشی داعش و تاقمی تیرۆریستیی ئەلئەحوازیە بووە و هەردوو لایەنەکەش سەر بە سعودین .
تاقمی تڕوڕیستی ئەلئەحوازیە ساڵی ڕابردووش پەلاماریان کردە سەر کارەوانی سەردانکەری ڕاهیانی نوور . ڕۆژی شەمە لە پارکێک لە نزیکی بەڕێوە چوونی ڕێژەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ئەهواز بەرەو خەڵک تەقەیان کرد کە بووە هۆی کوژرانی 25 کەس و بریندار بوونی زیاتر لە 60 کەس