ئه‌یلوول 24, 2018 11:47 Asia/Tehran
  • دوایین زانیاری لەبارەی دۆسیەی قەشە ئەندرۆ برۆنسن

بەرپرسێکی باڵای تورکیا بە ڕۆژنامەی "Wall Street Journal"ی ڕاگەیاندووە، پێشبینی دەکرێت ڕۆژی ١٢ی ئۆکتۆبەر دۆسیەی قەشە ئەندرو برۆنسن چارەسەر بکرێت و بڕیاری ئیقامەی ناچاری لەسەر قەشە ئەمریکیەکە هەڵبگیرێت.

 

ئەو بەرپرسەی تورکیا وتوشیەتی، پێش ئازادکردنی تەواوەتی قەشە ئەمەریکیەکە و گەڕانەوەی بۆ وڵاتەکەی، دەبێت تورکیا دڵنیایی تەواو وەربگرێت کە ئەمەریکا سزا ئابوریەکانی سەر تورکیا هەڵدەگرێت.

لەلایەکی دیکەوە بەرپرسێکی ئەمەریکی بە ڕۆژنامەکەی وتووە، کۆشکی سپی ئامادەیە نەرمی بنوێنێت لە بەرامبەر سزاکانی بەرامبەر تورکیا، ئەگەربێت و قەشە برۆنسن ئازادبکرێت و بگەڕێتەوە بۆ ئەمریکا.

بەرپرسە ئەمریکیەکە ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەردۆغان وەک ترەمپ بەوە بەناوبانگە تا دواسات بڕیار نادات و پێشبینی هەموو ئەگەرێک دەکرێت".

ڕۆژنامەکە زانیاریەکی دیکەشی ئاشکراکردووە و رایگەیاندووە، مانگی تەمووزی ئەمساڵ بەرپرسانی ئەمەریکا چاوەڕوانی ئازادکردنی قەشە برۆنسن-یان کردووە و بۆ ئەو مەبەستەش فڕۆکەیەکی تایبەتیان بۆ گواستنەوەی لە تورکیاوە بۆ ئەڵمانیا ئامادەکردووە.

هاوکات مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، "ئێمە هەموو هەوڵێکمان داوە بۆ ئەوەی بتوانین قەشە ئەندریو برۆنسۆن بگەڕێنینەوە بۆ ماڵەکەی خۆی.قەشە برونسۆن بە شێوەیەکی نایاسایی ستەمی لێ دەکرێت و لە ماڵەکەی خۆیدا زیندانی کراوە. ئێرە ئەو شوێنەیە کە پێویستە لێی بێت، پێویستە بگەڕێتەوە بۆ ئێرە و لێرە درێژە بە بیر و باوەڕەکانی خۆی بدات".