گیرانی ژمارێک کەسی دیکە لەتورکیا بەتۆمەتی هاوکاربوون لەگەڵ تاقمی گولەن
هێزە ئاسایشییەکانی شاری ئەستەمووڵ، ژمارێکی دیکە لە شارومەندانی تورکیان بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ تاقمی گولەن قۆڵبەست کرد.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئانادۆڵ، لەدرێژەی ڕەوتی لێکۆڵینەوەکانی دادئەستێنی باڵای ئەستەمووڵ لەبارەی دۆسییەی گرووپی گولەن، هێزە ئاسایشییەکانی ئەو شارە ئەمڕۆ دووشەممە لە ئۆپراسیۆنێکی هاوکاتدا، هێرشیان کردەسەر پەنجاو چوار ناوونیشانی جیاجیای لەپێشدا ناسکراو لە بیست و چوار ناوچەی ئەستەمووڵ و بیست و یەک کەسیان بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ ئەو گرووپە قۆڵبەست کرد.
لەو ئۆپراسیۆنەدا، دەست داگیرا بەسەر بڕێکی زۆری سەنەدو بەڵگەی ڕێکخراویی و کەسانی گیراو خرانە بەرلێپرسینەوە.
پاش کودەتای سەربازیی ناسەرکەوتووی١٥ی ژوولای٢٠١٦، دەیان هەزار کەس بەتۆمەتی لەپەیوەندیدابوون لەگەڵ تاقمی گولەن لەتورکیا گیراون و نزیک بە١٢٠هەزار کەس لەسەر کارو پیشە حکومەتییەکان لەو وڵاتە دەرکراون.