ئه‌یلوول 24, 2018 20:52 Asia/Tehran
  • پێداگریی ئەردۆغان لەسەر درێژەی وڵاتەکەی لەمەڕ بەرەنگاربوونەوەی پیلان ودهۆکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دژبە قودس

سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی بەپاڵپشتی و هاوکاریی وڵاتانی دۆست وبرادەر درێژە دەدا بە خەبات لەدژ پیلانگێڕییەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل لەدژ قودسی پیرۆز.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئانادۆڵ، "ڕەجەب تەییب ئەردۆغان" کە بۆ بەشداربوون لە حەفتاو سێهەمین کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ئەمریکایە، ئەمڕۆ دووشەممە لە بنکەی تورکیا لەنیۆیۆرک وتی: تورکیاو وڵاتانی لایەنگری قودسی پیرۆز، ڕێگە نادەن شاری ئاشی و دینە ئاسمانییەکان ببێتە قوربانی زێدەخوازیی ئیسرائیل.

سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: ئیسرائیل لە لاوازیی و دووبەرەکی نێوان موسڵمانان سود وەردەگرێ و هەوڵ دەدا ڕووگەی یەکەمی موسڵمانان لەیادەکان بسڕێتەوە.

ئەردۆغان بەئاماژە بەوەی کە زایۆنییە توندڕەوەکان بەیارمەتی ئیسرائیل لەهەوڵی تێکدانی داڕشتی مێژوویی قودسن، وتی: پەسەندکرانی بڕیارنامە لەدژ تاوانکارییەکانی ئیسرائیل لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان بەئاسانی مومکین نییە چونکە هەرئەوەندە بەسە کە وڵاتێک بەکەڵک وەرگرتن لە مافی ڤیتۆ، پێش بە جێ بەجێ کرانی بڕیارنامەکە بگرێ.

سەرۆک کۆماری تورکیا بەپێداگریی لەسەر پێویستیی چاکسازیی لە ڕێکخراوی نەتەوەکاندا، وتی: جیهان لە پێنج وڵاتی( ئەمریکا، ئینگلیز، فەڕانسە، چین و ڕووسیا) مەزنترە بۆیە بۆ جێ بەجێ کرانی دادپەروەریی پێویستە١٩٤ئەندامی ئەو ڕێکخراوە بەشێوەی یەکسان و دەورەیی لەئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان مافی دەنگدانیان هەبێ.

ئەردۆغان وێڕای رەخنەگرتن لە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە لە تەلاویڤ بۆ قودس، وتی: دانیشتنی ئەم دواییەی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی لە ئەستەمووڵ بەتەوەری قودس، پێشاندەری گرینگیی زۆری ئەو شوێنە پیرۆزە بۆ جیهانی ئیسلام بوو.

سەرپەیڤ