ئه‌یلوول 25, 2018 14:15 Asia/Tehran
  • کوژرانی پێنج ئەندامی پەکەکە لە تورکیا

لە ئۆپەراسیۆنی هێزە ئاسایشییەکانی تورکیا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە، ٥ ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) کوژراون.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕۆژنامەی سەباح چاپی تورکیا؛ ئەم ئۆپەراسیۆنە دوێنی دووشەممە بە پشتیوانیی هێزی ئاسمانیی لە ناوچەی بایکان لە پارێزگای "سرت"ی ئەم وڵاتە ئەنجام درا.

دوو ژنیش لە نێو کوژاروانی پەکەکەدا دەبیندرێ.

پرۆسەی ئاشتی بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کورد لە تورکیا دێسەمبەری ٢٠١٢ دەست پێ بوو بەڵام دوابەدوای تەقینەوەکەی ژولایی ٢٠١٥ لە شاری سوروچ ڕاگیردرا. پاش ئەوە سوپای تورکیا و هێزەکانی پەکەکە دەستیان کردەوە بە پەلاماردانی بنکە و مەتەرێزەکانی یەکتر.

بە پێی ڕیژە و ئاماری بڵاو کراوە لەم ماوەیەدا، لانیکەم شەشسەد هێزی ئەمنیی تورکیا و زیاتر لە حەوت هەزار ئەندامی پەکەکە کوژراون.