سەڵاحەدین دەمیرتاش : دادگاکانی تورکیا بەگیانی تۆڵەکردنەوە کار دەکەن
سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) رایگەیاند : "دادگاکانی تورکیا لە دەرەوەی یاساو بەگیانی تۆڵەکردنەوە کار دەکەن".
دەمیرتاش، لە زیندانەوە لە رێی ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرەوە بیانوونامەی دادگاکانی تورکیای سەبارەت بە سزادانی ئەو بڵاوکردەوە و گوتی : "دادگاکانی تورکیا ھیچ کات بڕیاری دروستیان نەداوە، بەڵام ھیچ کاتێک وەک ئێستا لە دەرەوەی یاساکان و بە گیانی تۆڵەکردنەوە کاریان نەکردووە".
سەڵاحەدین دەمیرتاش ئاماژەی بەوەشدا، لەگەڵ ھەموو ئەو نادادپەروەرییانەی بەرامبەری دەکرێن، لە ھەوڵەکانی بۆ بەدیھێنانی دادپەروەری بەردەوام دەبێت. ئەو دادگایانەی ئێستا دادگایی ئەو دەکەن، لە داھاتوودا دادگایی دەکرێن.
لە ھەڵبژاردنەکانی رابردووی تورکیا سهڵاحهدین دهمیرتاش، لە زیندانەوە یهکێک بوو له کاندیدهکانی سهرۆککۆماری تورکیا و توانی زیاتر له 8% دهنگهکان بهدهستبهێنێت.
دهمیرتاش، هاوسهرۆکی پێشووی ههدهپه بە تۆمەتی ھاوکاریکردنی پەکەکە لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە دەستگیرکراوە.