ئه‌یلوول 27, 2018 17:42 Asia/Tehran
  • چاووش ئوغلو: تورکیا سەرباری بایکۆتەکان لە سەر ھاوکارییەکانی لەگەڵ ئێران بەردەوام دەبێت

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: ئانکارا وێڕای ڕەت کردنەوەی بایکۆتە دژی ئێرانییەکانی ئەمریکا لە سەر ھاوکاریی بازرگانیی خۆی لەگەڵ تاراندا بەردەوام دەبێت.

مەولوود چاووش ئوغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژ لەگەڵ ھەواڵدەریی سپۆتنیک لە نیۆیۆرک لە وەڵامی ئەم پرسیارەی کە ئایا تورکیا بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی کەرتی نەوتیی ئێران ڕەچاو دەکات، وتی: ئێمە پشتیوانی لەو بایکۆتانە ناکەین و بە نیازین لە سەر ھاوکاریی بازرگانیی خۆمان لەگەڵ تاران بەردەوام بین.

مەولوود چاووش ئوغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی کرد: تورکیا وڵاتێکی سەربەخۆیە و خاوەنی ھێزودەستەڵاتە و بەس لە ھەل و مەرجێکدا بە سیستێمێکی بایکۆتکارەوە پەیوەست دەبێت کە ئەو بایکۆتانە لە لایەن ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەسەند کرابێت ئەگینا قەت جێبەجێیان ناکات.

داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھەشتەمی مانگی مای  ٢٠١٨  وێڕای دووپات کردنەوەی ھێندێک بوختانی بێ ناوەڕۆکی دژی ئێران کشانەوەی یەکلایەنەو نایاسایی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام و گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێرانی ڕاگەیاند.

قۆناغی یەکەمی ئەم بایکۆتانە لە حەوتی ئوتەوە جێبەجێ کراو قۆناغی دووھەمیش کە داگری بایکۆتی کڕینی نەوت لە ئێرانیشە لە چوارەمی نوامبەرەوە دەچێتە واری جێبەجێ کردنەوە.

ئەو ھەنگاوە یەک لایەنەیەی ئەمریکا لە بەر پێشێلکردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ دژایەتیی بەربڵاوی جیھانی دا بەرەوڕوو بووەتەوەو وڵاتانی جۆربەجۆری جیھان ڕایانگەیاندووە کە پشتگری لە بایکۆتە دژی ئێرانییەکانی ئەمریکا ناکەن.

 

 

 

 

سەرپەیڤ