تشرینی یه‌که‌م 01, 2018 14:03 Asia/Tehran
  • هەوڵی تورکیا بۆ درێژەی پرۆسەی ئەندامەتی لە یەکیەتی ئوروپادا

سەرۆکی تورکیا لەسەر درێژەی پرۆسەی ئەندامەتی لە یەکیەتی ئوروپادا جەختی کردەوە .

رەجەب تەییب ئەردۆغان شەوی رابردوو بە بڵاوکردنەوەی بابەتێک لەسەر لاپەڕەی خۆی لە توویتەردا لە بارەی سەردانی فەرمیی خوی بۆ ئاڵمان نووسی ، تورکیا نابێ بۆ ئەندامەتی لە یەکیەتی ئوروپادا تووشی لەمپەر بێت و هیوادارە ئاڵمان لەم بارەوە یارمەتی تورکیا بدات .

ئەردۆغان وتیشی شەش بڕگەی باقی ماو بۆ دەسپێکی دەرچوونی ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی تورکیا لە لایەن وڵاتانی یەکیەتی ئوروپا بە خێرایی جێبەجێ دەکات .

داخوازی فەرمیی تورکیا بۆ ئەندامبوون لە کۆمەڵگەی ئوروپایی کە دواتر ناوی بوو بە یەکیەتی ئوروپا ، لە 14 ی نیسانی 1987 دەست پێ بوو و تورکیا لە 12 ی دیسامبری 1999دا بە  فەرمی وەک بەربژاری ئەندامەتی لە یەکیەتی ئوروپادا ناسرا و دانوستان بۆ پەیوەست بوونی تورکیا بە یەکیەتی ئوروپا لە سێی ئوکتوبری 2005 وە دەست پێ بوو .

سەرپەیڤ