تشرینی یه‌که‌م 05, 2018 16:38 Asia/Tehran
  • پەیوەندیی تەلەیفونیی ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆک کۆماری نوێی ئێراق

سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەیفونی لەگەڵ"بەرهەم ئەحمەد ساڵح"، هەڵبژێردرانی ناوبراوی وەک سەرۆک کۆماری نوێی ئێراق پیرۆزبایی کرد.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ هەینیی هەواڵدەریی تەسنیم؛ رەجەب تەییب ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەیفونییەکەی لەگەڵ بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆک کۆماری نوێی ئێراق هیوای خواست؛ لەسەردەمی سەرۆک کۆمارەتی ناوبراو، پەیوەندییەکان وئاستی هاوکارییەکانی ئانکاراو بەغدا رۆژ لەدوای رۆژ باشتر ببێ.

بەرهەم ئەحمەد ساڵحیش لەو پەیوەندییە تەلەیفونییەدا وێڕای ڕێزگرتن لە ئەردۆغان، جەختی کرد لەسەر پەرەی پەیوەندیی نێوان دوو وڵات.

لەکۆڕی رۆژی سێ شەممەی ڕابردووی پەرلەمانی ئێراق لەنێو حەوت بەربژێری سەرۆک کۆماریی ئەو وڵاتە، بەرهەم ئەحمەد ساڵح بە دەس خستنی٢١٩دەنگ، وەک سێهەم سەرۆک کۆماری ئێراق لەسەردەمی پاش دیکتاتۆریەتی سەددام هەڵبژێردرا.

سەرپەیڤ