تشرینی یه‌که‌م 14, 2018 16:57 Asia/Tehran
  • ئیدانەکرانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر خۆپیشاندەران لە غەززە لە لایەن تورکیاوە

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک پەلامارەکانی ئەم دواییەی هێزی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر بەشداران لە ڕێپێوانی مافی گەڕانەوە لە کەرتی غەززەی ، ئیدانە کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ماڵپەڕی  ڕۆژنامەی ملییەتی چاپی تورکیا،  وەزارەتی دەرەوەی  تورکیا بە ئاماژەدان بە شەهید بوونی  سێ فەلەستینی و بریندار بوونی نیزیکەی دووسەد کەس لەوان لە پەلاماری هێزی ئیسرائیلی ڕایگەیاند: ڕژێمی زایۆنیستی  دەبێ  ئەوە بزانێ  کە بە کوشتنی فەلەستینییەکان و درێژەی سیاسەتی توندوتیژانە  ناتوانێ خەڵکی ئەم وڵاتە لە مافی مێژوویی و ڕەوایان بێ بەش بکات.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وێڕای پێداگری لەسەر پێویستی پاسەوانی نێودەوڵەتی لە خەڵکی فەلەستین، وتیشی :  ئەم پرسە ئێستا بووەتە ئەرکێکی مرۆیی.

لە سییەمی  مانگی مارسەوە تائێستا، نیزیکەی دووسەد  فەلەستینی لەم ڕێپێوانە بە زەبری گوللەی چەکدارانی ئیسرائیلی  شەهید و زۆرتر لە بیست و یەک هەزار کەسیش بریندار بوونە.

زۆرێک لە وڵاتان لەوان کۆماری ئیسلامیی ئێران  و هەروەها ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی تائێستا، ئەم تاوانکارییەی زایۆنیستەکانیان  ئیدانە کرد.

سەرپەیڤ